دەربارەی ئێمە

سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF)ەوە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) شێوازێکی تازەگەرانە و نوێی کارکاسبی بژێوی ژیان پەیداکردنە بۆ بەشداریکردن لە بوژانەوەی ئابوری و ژیاندنەوەی کەرتی تایبەت لە عێراق دا، ئەمەش لەڕێگەی ئامادەکردنی پاڵپشتی بۆ کار بزنسە بچووک و مامناوەندەکان (SMEs).

سیستەمی ئیدارەدانی زانیاری

سیستەمی ئیدارەدانی زانیاری (IMS)ی سندوقی (EDF) وادەکات کە ڕێکخراوی (IOM) بتوانێت بە شێوەیەکی سیستەماتیکی و باش زانیاری لەسەر کارو بزنسەکان کۆبکاتەوە و پشتڕاستیان بکاتەوە. ڕێکخراوی (IOM) داتا و زانیاری زیاتر لە ٧٠,٠٠٠ کار و بزنس هەڵدەگرێت کە داواکاری نیشاندانی ئارەزوویان پێشکەشی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) کردووەزانیاری پڕ ووردەکاریشی لەسەر براوەکانی سندوقی (EDF) هەڵگرتووە.

پرۆفایلی هەموو کار و بزنسەکانی سندوقی (EDF) بەردەوام پارێزراون، ئەمەش وادەکات کە ڕێکخراوی (IOM) بتوانێت بەشێوەیەکی سیستەماتیکی بەدواداچوون بۆ باری داوا پێشکەشکراوەکان بکات، پشتڕاستکردنەوە بۆ بڕینی قۆناغی بەرچاو ئەنجامبدات و ڕاپۆرت لەسەر تاک بە تاکی کار و بزنسەکان ئامادە بکات. سیستەمی ئیدارەدانی زانیاری (IMS) کاری دەستی و هەڵەکانی مرۆڤ کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕاددەی ڕاست و دروستی پڕۆگرامی سندوقی (EDF) زیاد دەکات.

هەروەها سیستەمی ئیدارەدانی زانیاری (IMS) بەکاردێت بۆ دیاریکردنی پێوەرە بەئامانجگیراوەکانی کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان. زانیارییەکانی پەیوەست بە کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان بەکاردێن بۆ دروستکردنی مۆدێلێک کە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکانی تێدا دیاریکراوە و ئەو تایبەتمەندییە سەرەکیانەش وادەکەن کە ئەو کۆمپانیایانە بە ئەگەری زۆرەوە سەرکەوتوو دەبن لە وەرگرتنی هاوکاری و بەخشینی دارایی سندوقی (EDF). لەپێشینە دەدرێتە ئەو کار و بزنسانەی کە زۆرترین هاوڵاتی کۆمەڵگە وەک کارمەند و کرێکار دەخەنە سەرکار ئەمەش وەک ئەگەرێکی بەهێزی گەشەسەندنی ئەو بزنسانە دیاریکراوە، ئەم خستنە سەرکارە زۆرەش بەئەگەری زۆرەوە کاریگەریکی باشی لەسەر بازاڕی کار دا دەبێت.

چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن

سیستەمی چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی سندوقی (EDF) وەک تێڕامان و لێبوردبوونەوەیەکی ناوخۆیی دامەزراوە بۆ دیارخەرەکانی بەرەوپێشچوون بۆ ڕێکخراوی (IOM) نیشان بدات و ئەو زەحمەتی و ئاڵنگاریانەش کە دێنەڕێی گەیشتن بە ئامانج و مەبەستەکان دیاریبکات. سیستەمەش بریتییە لە کۆکردنەوە و شیکارکردنی داتا و زانیاری لەکات و ماوە بۆ ماوەی دیاریکراوە.

چاودێریکردنی ستاندارد و کۆکردنەوەی داتای سندوقی (EDF) سێ قۆناغی جیاوازی هەیە: سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی، هەریەکەشیان ماوەی شەش مانگی نێوانە لەگەڵ قۆناغەکەی دیکە. داتایەکە شیکار دەکرێت و دەرئەنجامەکانی بۆ ستافی پڕۆگرامەکە و بڕیاربەردەستان بە ئۆنڵاین و بە پرێزنتەیشن دەخرێنە ڕوو. هەموو کار و بزنسەکانی سندوقی (EDF) بەشێوەی لە١٠٠% چاودێریدەکرێن لەسەرانسەری هەموو قۆناغەکانی سندوقەکەدا.

هەروەها چاودێریکردن و کۆکردنەوەی داتا بنەمایەکی بەڵگەدار دەخاتە بەردەست دەربارەی ئەوەی کە چۆن سندوقی (EDF) وادەکات کە کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان بتوانن بە ئامانجە سەرەکییەکانیان بگەن کە: فراوانکردنی کار و بزنسەکانیان و ڕەخساندنی هەلی کارە.

تکایە ئەم لینکە بکەوە بۆ دەستگەیشتن بە هەندێک لە دەرئەنجامە بەدەستهاتووەکانی پڕۆسەی چلودێریکردنی سندوقی (EDF).

توێژینەوە

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) چەند هەڵسەنگاندنێکی جۆراوجۆر، توێژینەوەی سیاسەتی کارکردن، هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدات کە ئەمەش وادەکات پڕۆگرامە تازە و نوێیەکان بەجۆرێک دیزاین بکرێن و ئامادەبکرێن کە خۆیان لەگەڵ ئەو پڕۆگرامانەی کە هەن و بەردەستن بگونجێنن، بەمەش ڕێکخراوی (IOM) دڵنیادەبێتەوە لەوەی کە پڕۆگرامانەی کە بۆ کۆمەڵگەکان دابیندەکرێن ئەو پەڕی ڕاددەی بەیەکەوە پەیوەستبوونی ئابوریان هەیە. لەڕێگەی توێژینەوەوە، ڕێکخراوی (IOM) بەشێوەیەکی باش و کاریگەر سندوقی (EDF)ی لە قۆناغی تاقیکاری و دەستپێکەوە گەشەپێداوە لە عێراق و لەسەر ئاستی جیهانیش.

هەڵسەنگاندنەکانی بازاڕی کار چەند ڕاسپاردەیەکی تەکنیکی دەخاتە بەردەست بۆ گەیاندن و پێدانی هاوکاری کارو کاسبی بژێوی ژیان پەیداکردنی تاکی ڕێکخراوی (IOM). تکایە لێرە زانیاری زیاتر وەربگرە.

هەڵسەنگاندنی بازاڕی سندوقی (EDF) زانیاری لەسەر ئەو کەرت و سێکتەرانە دەخاتە بەردەست کە لەلایەن ئەو سندوقەوە بە ئامانجگیراون، لەوانەش لەسەر ڕاددەی داڕمان و هەرەسهێنانی کار و بزنسەکان، لەسەر شکستی بازاڕ کە دەکرێت لەڕێگەی ئەو هاوکاری و بەخشینە داراییەوە چارەسەر بکرێت، هەروەها لەسەر ئەگەرەکانی تێکچوونی بازاڕ بەهۆی هاتنی پارەی کاش. هەروەها ڕێکخراوی (IOM) هەڵسەنگاندنی بازاڕی بابەتیانەش ئەنجامدەدات بۆ باشترکردنی گروپ و چین و توێژە بە ئامانج گیراوەکانی وەکو ئافرەتان و کەرتە جیاوازەکانی وەک کلتوور. تکایە لێرە زانیاری زیاتر وەربگرە

شیکاری زنجیرەی بەهاکانیش وادەکات کە ڕێکخراوی (IOM) بتوانێت بە وریاییەوە بڕیاربدات دەربارەی چۆنیەتی دانان و گەیاندنی پڕۆگرام بە باشترین شێوە و دانانی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی زنجیرەی بەها کشتوکاڵییەکان لە عێراق دا. شیکارییەکانی زنجیرەی بەهاکان ئەوەش دیاریدەکەن کە کام زنجیرەی بەها پێویستی بە وەبەرهێنانە بەڵام نییەتی جا لە کەرتی گشتی و تایبەت دا، هەروەها دەست بەجێ تێخستنی پارەی بەکاش دیاریدەکەن بۆ تەواوکردنی زنجیرەی بەها یان بەرزکردنەوەی ئاستی پێشبڕکێکاری. تکایە لێرە زانیاری زیاتر وەربگرە.

زنجیرەیەکی فراوانتری هەڵسەنگاندیش ئەنجامدەدرێت بۆ تەواوکردنی شیکارییەکان. بۆ نموونە، ڕێکخراوی (IOM) توێژینەوەیەکی شیاویەتی و کەڵکداری ئەنجامدا لەسەر ئەوەی کە چۆن سندوقی (EDF) دەتوانێت پاڵپشتی باشترکردنی کەمئاوی کێڵگەکان بکات، کە ئەمەش هاوشانە و هاوتەریبە لەگەڵ زنجیرەی بەها کشتوکاڵییەکان. تکایە لێرە زانیاری زیاتر وەربگرە.

توێژەرانی ڕێکخراوی (IOM) پوختەی سیاسەتی کارکردن ئامادەدەکەن کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەوریاییەوە کاربکرێت لەسەر ئەوەی کە چۆن دەرهاویشتە ئابورییەکان بەرەوپێش دەبردرێن هەم لە سیاسەتی کارکردن و هەمیش بە کردەوە. بۆ نموونە، ڕیکخراوی (IOM) هەڵسەنگاندنی بۆ کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و شتومەکە هاوردەکراوەکان ئەنجامدا بۆ زانینی ئەگەر ئەو کاریگەرییە لەسەر ئەو هاوڵاتییە عێراقییە کەمدەرامەتانە کە ئەو کەلوپەل و شتومەکانە لە ناوخۆ بەرهەم دێنن و، چەند ڕاسپاردە و میکانیزمێکی بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکان و هەڵکردن لەگەڵ ئەو بارە دیاریدەکەن. تکایە لێرە زانیاری زیاتر وەربگرە.

هەروەها هەڵسەنگاندنی بنەمادار بۆ دۆخی پێچەوانەی ئەو واقیعەی کە هەیە ئەنجامدەدرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی پڕۆگرامەکە، لەوانەش: هەڵسەنگاندنی پاشەکشەکردن و نابەردەوامی کارو بزنس بەهۆی کاریگەری سندوقی (EDF)ەوە کە لەساڵی ٢٠٢٠ دا لەلایەن توێژەرانی (MIT) ئەنجامدرا، هەروەها هەڵسەنگاندنی جیاوازی لە پانێڵی مۆدێل و شێوازی جیاواز ئەنجامدا بۆ بەراوردکردنی دەرهاویشتەکان و ستڕاتیژییەتەکانی هەڵکردن و مامەڵەکردن لە نێوان ئەو کۆمپانیایانەی کە لەلایەن سندوقی (EDF)ەوە پاڵپشتیکراون و ئەو کۆمپانیایانەی کە ئەو پاڵپشتیەیان وەرنەگرتووە، هەروەها هەڵشکان بەرزی ڕاددەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا-کۆڤید-١٩ لە عێراق دا. تکایە لێرە زانیاری زیاتر وەربگرە.

هاوبەشیکردنەکان

سندوقی (EDF) هاوبەشی دەکات لەگەڵ بەشداربووە پشکدارە سەرەکییەکان و پەیوەندی لەگەڵ پڕۆگرامە داراییە حکومییەکان دروستدەکات، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە داراییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ناوەندەکانی سەرچاوەی کۆمەڵگە و ناوەندەکانی کار دروستدەکات. هەروەها سندوقی (EDF) پەیوەندی ئابوریشی لەگەڵ پاڵپشتییەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان پەیداکردنی تاکی ڕێکخراوی (IOM) هەیە لەڕێگەی کردنەوەی خول و ڕاهێنان و میکانیزمەکانی ناردن و ئاڕاستەکردن، لەبەرئەوەی ئەم جۆرە پەیوەندییە خواستی لەسەرە لە کۆمەڵگەی خۆجێی دا و کرێکاری شارەزا ئامادەدەکات کە ئەو کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکانی کەرتی تایبەت بەدوای ئەو جۆرە کرێکارانە دا دەگەڕێن، بەتایبەتیش ئەو کۆمیانپا و کار و بزنسە بچووک و مامناوەندانەی کە هەڵبژێردراون بەشداری پڕۆگرامی سندوقی (EDF) یان کردووە.

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە