سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF)ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) پڕۆگرامێکی تازەگەرانەیە و پاڵپشتی کاروکاسبی بژێوی ژیان دەکات لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، ئەمەش لەڕێگەی وەرگەڕخستنەوەی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی ئابوری بە بەئامانجگرتنی پڕۆژە و کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان (SMEs).
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان سەرمایەی دارایی بۆ پڕۆژە و کار و بزنسە بچووک و مامناوەندە سەرەکی و لاوەکی و ئەوانەشی لە ئاستی سێیەمن لە کەرتی تایبەت دابیندەکات، بەتایبەتی ئەو پڕۆژە و کارانەی کە خواستی کاردرنیان تێدا زۆرە و ئامانجیشی بوژانەوە و گەشەپێدانی ئابورییەکی گشتگیرە لە قۆناغی دوای شەڕ و ململانێ دا. لە هەمان کاتیشدا، ئەو کەرت و کار و بزنسانەی بە ئامانجگرتووە کە ئەگەری ڕەخساندنی هەلی کار تیایاندا بەرزە و سندوقەکە هانی ڕەخساندنی هەلی کاری خێرا و درێژ مەودا دەدات.
بەهۆی دەستنەگەیشتن بە سەرمایەی دارایی، توانای پڕۆژە و کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان زۆر سنوودارە لە عێراق دا. جەنگ، قەیرانی ئابوری و سەهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا هەموویان ڕۆڵیان لە داڕمانی ژێرخان و لایەن ئابوری هەبووە، دۆخەکەش بۆ ئەو پڕۆژە و کار و بزنسە بچووک و مامناوەندانە بەهۆی ئێجگار سنوورداربوونی توانای ئابوریان بۆ بنیاتنانەوە وە خراپتربووە. سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان ئەم بۆشاییە چارەسەر دەکات و وادەکات کە ئەو کار و بزنسانە بتوانن کارەکانیان فراوان بکەن و کرێکاری تازە بخەنە سەرکار. دەبێت ئەو ڕاستیەش لەبەرچاو بگیرێت کە لە ٦٠%ی کارەکان لە عێراق دا لە کەرتی تایبەتن و کەرتی گشتی بەهۆی دۆخە ئابورییەکەیەوە توانای لەخۆگرتنی کارمەند و فەرمانبەری تازەی دیکەی نییە، بۆیە جەخت و فۆکەس هەر لەسەر ئەو پڕۆژە و کار و بزنسە بچووک و مامناوەندانە ماوەتەوە لە گەشەپێدانی عێراق دا.
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان یارمەتی کار و بزنسەکان دەدات فراوان بن و گەشەبکەن و هەلی کار بڕەخسێنن. ئەم سندوقە لەسەر بەڵگە و بنەمای داتای بازاڕ بنیاتنراوە و لەلایەن سیستەمێکی ئیدارەدانی زانیاری بەهێزەوە پاڵپشتیدەکرێت. لەڕێگەی خۆگونجان لەگەڵ کەرت و چین و توێژە جیاوازەکانی هاوڵاتیانەوە (وەک چینی ئافرەتان) ئەم سندوقە بەردەوام بەشێوەیەکی خۆگونجێنەر، شیاو و گەشەسەندوو ماوەتەوە. ئەم سندوقە بەهۆی چەند پرۆسەیەکی وورد و وریاوە هەردەم گشتگیربووە، بە هەمەجۆربوونی لەسەرانسەری بوار و بابەتی جیاواز و مەترسی کەمدەکاتەوە، دڵنیایی دەدات لە بەرپرسیاربوون و لە باشترکردن و بەرزکردنەوەی بەهای دراو. لەوەتەی ساڵی ٢٠١٨ەوە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) کاردەکات و ئەزموونێکی زۆر و وانەگەلێکی باشی پەیداکردووە کە وادەکەن سندوقەکە بتوانێت پەل بۆ دۆخ و ژینگەی دیکەی دەرەوەی ئێستاش بهاوێ و خۆیان لەگەڵ بگونجێنێت.
<iframe width="1280" height="720" src=""