سندوقی (EDF) چیە؟

سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) پڕۆگرامێکی نوێ و تازەگەرە کە پاڵپشتی کاروکاسبییەکانی بژێوی ژیان و رەخساندنی هەلی کار لە کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان دەکات لەڕێگەی بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی ئابوری لە عێراق دا.

پڕۆگرامەکانی (EDF)

گەشەسەندنی ئابوری بەردەوام

  • سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) هاوکاریی دارایی کەرتە ستڕاتیژییە ئابورییەکان دەکات، ئەو کەرتانەی کە چەقی کارن و ئەگەری گەشەسەندنیان زۆرە.
  • سندوقی (EDF) خۆی لەگەڵ ژینگە و دۆخە جیاوازەکان دەگونجێنێت، لە ناوچە شاریی و لادێییەکانی عێراق دا بوونی هەیە، لەو ناوچانەش کە بەهۆی شەڕو ململانێیەکانەوە وێرانبوون، یان بەر کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوا کەوتوون و بەهۆی ئاوارەبوونی درێژخایەنەوە یان بەهۆی ڕێژەیەکی بەرزی گەڕانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
  • سندوقی (EDF) بەگوێرەی پێویستییەکانی چین و توێژە جیاوازە هەڵدەدوورێت، ئەو چین و توێژ و گروپانەی کە ڕووبەڕووی زەحمەتی و ئاڵنگاری دەبنەوە لە گەیشتن بە سەرمایەی دارایی بۆ دانان و دەستپێکردنی یان فراوانکردنی کار و بزنسەکانیان، لەوانەش ئافرەتان، گەنجان و لاوان و جووتیاران.
  • سندوقی (EDF) ئاست و گەشەپێدانی دارایی باشتر دەکات و پاڵپشتی خاوەنکاران دەکات تا لەقۆناغی ڕاگوزەری و کاتییەوە بچنە ناو قۆناغی خزمەتگوزاری فەرمی (لەوانەش ئەژماری بانکی، ئەژماری پاشکەوتکردن، دەرفەتەکانی هەبوونی ڕەسیدی بانکی بازرگانی).
  • سندوقی (EDF) پاڵپشتی ماددی دەبەخشێتە کەرتی تایبەت، هاوسەنگی لەنێوان ئامانجەکانی بوژانەوەی ئابوری دەپارێزێت، گەشە بەلایەنی ئابوری دەدات بۆ دیاریکردنی کار و بزنسەکان و ئەنجامدانی وەبەرهێنان تیایاندا بە باشترین شێوە گونجاندنیان لەگەڵ گەشەسەندنە ئابورییەکان بە باشترین شێوە.
Asset 692

ئاوارەبوون، گەڕانەوە، کەمدەرامەتی لە چەق و جەرگەی سندوقی (EDF) دان

ڕووماڵ و گرتنەخۆی جوگرافی سندوقی (EDF) ڕەنگدانەوە و گوزارەشت لە جوڵە و داینامیکییەتی ئاوارەبوون و گەڕانەوەیە لە عیراق دا. بەتایبەتیش، ئەو شوێنانەی کە ڕێژەی ئاوارەی ناوخۆیی و گەڕانەوەیان بەرزە و بەهۆی شەڕو ململانێیەکانی ئەم دواییانەوە لەگەڵ داعش دا زیانیان بەرکەوتووە. ئەو شوێنانەش نەینەواو ئەنبار و سەڵاحەددین و کەرکوک و دیالەوە بەغدا و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەگرێتەوە. هەروەها سندوقی (EDF) ئەو شوێنانەش بە ئامانج دەگرێت و لە پێشینەیان پێدەدا کە لەباشوری عێراقن بەوە ناسراون کە کەمئاون و ئاوەکەیان سوێر بووە، ئەمەش مەترسی زیادکردنی ئاوارەبوونی لێدەکرێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گروپ و چینە پەراوێزخراوەکانی کە مەترسیان ئاوارەبوونیان لەسەرە، لەوانەش لاوان و ئافرەتانی خاوەنکارن.

بنیاتنانی پردی پەیوەندی

هاوبەشانی سندوقی (EDF) لەگەڵ پشکدارە سەرەکییەکان پردی پەیوەندی لەگەڵ پڕۆگرامە داراییەکانی حکومەت، دامەزراوە داراییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ناوەندەکانی سەرچاوە سروشتییەکانی کۆمەڵگە و ناوەندەکانی کارکردن دروستدەکەن. هەروەها سندوقی (EDF) پەیوەندی ئابوری لەگەڵ پاڵپشتییەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان پەیداکردنی رێکخراوی (IOM) هەیە لە بەشداریکردن لەڕێگەی کردنەوەی خول و ڕاهێنان و میکانیزمەکانی ئاڕاستەکردن و ناردن، لەبەرئەوەی ئەوانە دەبنەهۆی هاندانی ئابوری خۆجێی و دابینکردنی کرێکاری شارەزا کە کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان بە دوایاندا دەگەڕێن لە کەرتی تایبەت دا، بەتایبەتیش ئەوانەی کە هەڵدەبژێردرێن و بەشداری لە پڕۆگرامی سندوقی (EDF) دا دەکەن.

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە