دەستگەیشتن بە سەرمایەی دارایی

لەڕێگەی سندوقی (EDF)ەوە ڕێکخراوی (IOM) زانیارییەکی زۆری لەسەر کار و بزنسە زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان کۆکردۆتەوە، کە دەربارەی پسپۆڕی تەکنیکی، توانای کارکردن و پەیوەندییە ناوخۆییەکانیانن، ئەوانیش (کار و بزنسە زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان، دەسەڵاتە خۆجێییەکان، بانکەکان، ئەو لایەنانەی کە خول و ڕاهێنانیان بۆ دەکەنەوە و هاوبەشە پشکدارەکانی دیکەن). ڕێکخراوی (IOM) توێژینەوەیەکی سەبارەت بە بازاڕ ئەنجامداوە بۆ تێگەیشتن لە مامەڵە و هەڵسوکەوتی لەسەر کار و بزنسە زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان (بەتایبەتیش ئەو لایەنانەی کە پەیوەندیان بە دارایی ئەو بزنسانەوە هەیە)، بۆ تێگەیشتن لە دامەزراوە داراییە فەرمییەکان، زانیاری لەسەر ئەو خزمەتگوزارییە داراییانەی کە ئێستا هەن لە ناوخۆدا. هەروەها بۆ سەیرکردن و تێڕوانین لە پلانی گەشەسەندنی ئەو بزنسانە، پێویستییەکان، ویست و بە باشزانینەکانیان و بەربەستەکانی پەیوەست بە گەیشتن بە سەرمایە و قەرزی بازرگانی و بە خزمەتگوزارییە داراییە فەرمییەکانی دیکە.

پڕۆگرامی دەستگەیشتن بە سەرمایە (A2F)ی ڕێکخراوی (IOM) کار و بزنسە بچووک و مامناوەندییەکان بە سەرمایەی بازرگانی دەبەستێتەوە. شێوازی هاوتەریبی ڕێکخراوی (IOM) خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بە کار و بزنسە بازرگانیە بچووک و مامناوەندەکات دەدات، لەهەمان کاتیش دا پاڵپشتییەکانی بنیاتنانی توانای بۆ دامەزراوە داراییە هاوبەشەکان (PFIs) دابیندەکات.

ڕێکخراوی (IOM) خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ کار بزنسە زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان دابیندەکات لەڕێگەی پەیوەندی ئاڵوگۆڕکردنی بەردەوام لەگەڵ سندوقی (EDF)، لەوانەش ڕاوێژکردن/خول و ڕاهێنان لەسەر پلانی بزنس، خۆتۆمارکردن/مۆڵەت دەرهێنان، ئیدارەدانی سەرمایە و لایەنەکانی دیکە. هەروەها خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکانی کار و بزنسە زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان دەخرێنە ناو توێژینەوە و کاروچالاکییەکانی فێربوونی پەیوەست بە ئامادەبوونی ئەو کار و بزنسانە بۆ وەبەرهێنان، دەخرێنە ناو بەشداریکردنی تازەگەرانە سەرەتایی و تاقیکاری (بۆ دۆخی عێراق)، لەوانەش (پابەندبوون بە پاشەکەوتکردن، بەرهەم، خول و ڕاهێنانی ئامادەکردنی تۆماری دارایی بزنسەکە، خول و ڕاهێنانی بە بازاڕکردن و هی دیکە.

بنیاتنانی توانای دامەزراوە داراییە هاوبەشەکان (PFIs) جەخت دەخاتە سەر ئەو بەرهەمانەی کە کار و بزنسە زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان پێشکەشی دەکەن و سەر ئەزموونی کڕیار و داواکار. ڕێکخراوی (IOM) لەگەڵ دامەزراوە داراییەکان کاردەکات لە عێراق دا بۆ دیزاینکردن و باشترکردنی بەرهەمەکانی قەرز (بە هەموو سیستەمە پاڵپشتیکەرە پێویستەکان، سیاسەتەکانی کارکردن، رێککارەکان، بەڵگەنامەکان، کەرەستەکانی خول و ڕاهێنان و ئامرازە پەسندکراوەکانی دیکە) کە جۆرێک کە لەگەڵ پاڵپشتییەکانی سندوقی (EDF) بۆ بزنسە زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان بگونجێن. لەوانەش: گونجاندن ئەو سەکۆ و پلاتفۆڕمانە کە بۆ ئیدارەدانی داتا بەکاردێن. هەروەها ڕێکخراوی (IOM) پاڵپشتی خول و ڕاهێنانی کارمەندانی میلاکی دامەزراوە داراییەکان دەکات.

ئەم دوو شێوازەش دەبنە پڕدێک بۆ پڕکردنەوەی بۆ شایی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان بۆ بزنسە زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان لە کشتوکاڵ و لە کەرت و سێکتەرەکانی دیکە، وادەکەن بزنسە بچووک و مامناوەندەکان سەرەنج ڕاکێشتر بن بەلای دابینکەرانی خزمەتگوزاریی سەرمایە و دارایی و، دابینکەرانی خزمەتگوزاریی داراییش سەرەنج ڕاکێشتر بن بەلای خاوەنکارانی بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە