ئەم سندوقە بەشێکە لە چوارچێوەیەکی فراوانتری سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) و ئامادەکراوە تا بەشێوەیەکی بەرفراوان تازەگەری بەئامانج بگرێت و پاڵپشتی هەردوو ئەو کارو بزنسانەی تازە دادەمەزرێن (لە قۆناغی بیرۆکەیە) و ئەوانشی کە لەسەرەتای دامەزراندن دا (ئەو کار و بزنسانەی کە نیشانی دەدەن کە بەرهەمەکانیان لەگەڵ بازاڕ دەگونجێت)، لەگەڵ ئەگەرێکی بەهێزی ڕەخساندنی هەلی کاریان هەیە و دەکەونە بواری تەکنەلۆژیاوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر پەیوەست نین بە پڕۆژەی تازەگەر لە بواری تەکنەلۆژیا، بەڵکو تازەگەری لە بوارەکانی دیکەش دا.
پیشەسازی تەکنەلۆژی و تازە هێشتا لە عێراق تازە لە دایکبوون دایە و لایەنێکی پشتگوێخراو و لێ نەکۆڵدراوەی بازاڕە. پاڵپشتیکردنی کار و بزنسانێک کە تازەگەرن و ڕێگەی نوێی بیرکردنەوە لە دانان ئیدارەدانی بزنسیان تێدایە گەرم گوڕییەکی زۆر دەخاتە بازاڕەوە دەتوانێت هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و لەخۆیان بگرێت، بە کارخوازان و خاوەنکارانیشەوە.
پێشینە-باگڕاوند و توێژینەوە:
هەڵسەنگاندنێک بۆ کار و بزنسی تەکنەلۆژی کرا لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ساڵی ٢٠١٩ دا، ئەوەی دەرخست کە چەندان زەحمەتی و ئاڵنگاری ئابوری هەن کە بەردەوام لەمپەر دەخەنە بەردەم گەشەپێدانی بواری تەکنەلۆژیا لە عێراق دا، لەوانەش نەبوونی بازاڕی ساغکردنەوە، زەحمەتی لە دەستەبەر و ئەمنیەتی وەبەرهێنان، بەربەستە ئاسایی و یاساییەکان، نەبوونی متمانە بە کار و بزنسی تەکنەلۆژی و نەبوونی دەستی کاری شارەزا.
لە هەڵسەنگاندنەکە دا، ئەوانەی لە بواری تەکنەلۆژیا کاردەکەن لە عێراق دا باسی ئەوەیان کرد کە بە تێکڕا مووچەیان ٧٢٥ دۆلاری ئەمریکییە، کە ئەم بڕەش زیاتر لە دوو هێندەی ئەو داهاتەیە کە کەسێکی دیکە دەستی دەکەوێت.
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان-وەبەرهێنانە هاوبەشەکان (EDF-I)
بۆ لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسیە باوانەی کە لە دانانی کار و بزنسێک لە قۆناغی تازە دامەزراندنی کار و بزنسێک دا هەیە، هەم لای خاوەنکاران و هەم لای وەبەرهێنەرانیش، سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان-وەبەرهێنانە هاوبەشەکان بەچەند رێگەیەکی تازە و لەگەڵ پڕۆگرامە هاوکاریدەرە خۆجێیەکان کاردەکات بۆ ڕەوانەکردنی ئەو داوایانەی کە بەدەستی دەگات.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، کە کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری تەلەفۆن و پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە پەیوەندییکردنەوە، خول و ڕاهێنان دەکەنەوە بۆ پارە دان و ناردن لەڕێی مۆبایلەوە بخەنە نێو مامەڵەکانی کار و بزنسەکانەوە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەهاوبەشی لەگەڵ فایڤ وەڵابس (Five One Labs) کە بزنسێکی تازە دامەزراوە یارمەتی کار و بزنسەکان دەدات لە عێراق تا دامەزرێن و گەشەبکەن. فایڤ وەڵابس (Five One Labs) پسپۆڕی تەکنیکی و هونەری بۆ کار و بزنسەکان دابیندەکات لە قۆناغە جیاجیاکانی پێدانی هاوکاری ماددی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان-وەبەرهێنانە هاوبەشەکان بە کار و بزنسانە.
لە ٢٠٢٠ەوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەگەڵ کاپیتا (KAPITA) دا هاوبەشە، کە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت و لە عێراق و کاردەکات بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان، توێژینەوە، هاوکاریکردن، خێراکردن و خزمەتگوزارریەکانی بە بازاڕکردن و گەشەپێدانی بازاڕ بۆ کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان، لە نزیکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کاردەکات بۆ دەستنیشانکردن، چاودێریکردن، پێدانی خول و ڕاهێنان بە کار و بزنسەکان هەر لە ناوەڕاست تا دەگاتە باشوری عێراق.
After working for several construction companies, Ranoo realized that there was a need in the market for a platform that everyone could benefit from, so she created @BinaApplication.
سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە داهێنەرەکان