سەندوقی گەشە پێدانی پڕۆژەى ئافرەتان

ئەم سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ئافرەتان هاوکاری ماددی دەبەخشێتە ئەو کار و بزنسانەی کە لەلایەن ئافرەتانەوە خاوەنداریەتی دەکرێن یان کارمەند و ستافەکانیان ئافرەتن، ئەمەش بۆ زیاتر بەشداریپێکردنی ئافرەتان لە کەرتی تایبەت و بازاڕی کاردا. ئەم سندوقە دڵنیایی دەدات لەوەی کە ئافرەتانیش بەشێوەیەکی باش و مانادار پاڵپشتیدەکرێن لە ڕەوتی بوژانەوە و گەشەپێدانی ئابوری لە عێراق دا ئەمەش بە دابینکردنی دەرفەتەکانی خول و ڕاهێنانی سەرکار، ناردن و ڕاوانەکردن بۆ کار و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئافرەتانی بەتایبەتی. هەروەها توانای ئافرەتان لە دەستگەیشتن بە سەرمای ئابوری زیاتر دەکات، کە ئەگەر وانەبێت، سەرمایە بۆیان بەردەست نییە. پاڵپشتیکردنی ئافرەتانیش لە هێزی کاردا هەر خۆی لە بەهێزکردنی ئابوری دا نابینێتەوە، بەڵکو کار بۆ زیاتر بەشداریپێکردنی ئافرەتان لە بڕیاردان و لە ڕۆڵ و بەرپرسیارەتی سەرکردایەتیکردنیش دەکات. دوو ئامانجە سەرەکییەکەی ئەم سندوقەش پاڵپشتیکردنی ئەو کار و بزنسانەی کە لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوەدەبردرێن لەڕێگەی فراوانکردن و کارئاسانیکردنی دەستگەیشتن بە سەرمایەی داراییە و، پاڵپشتیکردنیانە لە هاتنە ناو هێزی کار بۆ ئەو ئافرەتانەی کە کارخوازن و لەوانەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و بەربەستی کلتووری، ئابوری و کۆمەڵایەتی ببنەوە.

سەرەڕای ئەمانە، ئەم سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ئافرەتان پاڵپشتی ئەو کار و بزنسانە دەکات کە لەلایەن ئافرەتانەوە دادەنرێن یان لە قۆناغی سەرتای دانان دان ئەمەش بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنی خۆجێی و ناوەندەکانی خول و ڕاهێنانی.

 

 

پێوەرە گشتییەکان:

·        دەبێت خاوەنکار بەلایەنی کەم توانای ماددی لە ١٥%ی ئەو کار و بزنسەی هەبێت کە پێشنیازی دانانی کردووە یان توانای ماددی لە ١٥%ی تێچووی فراوانکردنی کارەکەی هەبێت.

·        ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هانی ئەو کار و بزنسانە دەدات کە لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوەدەبردرێن و لە کەرتێکی جیاواز و کارتێکی ناباوە تا داواکاری بۆ وەرگرتنی هاوکاری ماددی پێشکەش بکەن.

·        نابێت پلانی ئەنجامدانی و کار و بزنسەکە لە ١٢ مانگ زیاتر بخایەنێت.

·        دەبێـت کار و بزنسەکە هی هاوڵاتییەکی عێراقی بێت و لەلایەن عێراقیەکەوە بەڕێوە ببردرێت.

·        دەکرێت بڕی هاوکاری داواکراو لە نێوان ٥ هەزار بۆ ٣٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی بێت. 


815 Business funded
3,559 Jobs created
3,505 Existing jobs improved
$10,604,908 Grant
$ 4,166,448 Contribution

 

پێشینە-باگڕاوند و توێژینەوە:

بۆ باشتر تێگەیشتن لە پێویستییەکانی ئەو ئافرەتە خاوەنکاران و ئەو ئافرەتە کارخوازانەی کە نەبوو و کەمدەرامەتن، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ توێژینەوەیەکی کەڵکداری لەساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدا کە ئەوەی دەرخست ئافرەتان پێویستیان بە پاڵپشتی زیاترە بۆ گەشەپێدانی کار و بزنسەکانیان. سنوودارکردنی ئازادی ئافرەتان لە هاتووچۆ و جموجۆڵ و بڕیاردان لە ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە کار و بزنس دا ئەو هۆکار و فاکتەرانەبوون کە گەشەسەندنی ئەو کار و بزنسانەی ئافرەتان سنوودار دەکەن.

 

لە ساڵێ ٢٠٢٢ دا، رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ توێژینەوە کەڵکدارییەکەی فراوانکرد لەڕێگەی هەڵسەنگاندن و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر خاوەنکارە ئافرەتەکان لە عێراق دا. دەرئەنجامەکانی ئەم هەڵسەنگاندنە کرانە چەند ڕاسپاردەیەک کە رێنووێنی و ڕێنمایین دەربارەی پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ هاوکاری ماددی، پێوەرەکانی هەڵبژاردن و میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان-ی ئافرەتان (EDF-W).


تەواوی ڕپۆراتەکە لە بەشی بڵاوکراوەکان بەردەستە بۆ خوێندنەوە: 

Featured Story

Huda's EDF Story - Abqarino Club

Huda Anwan runs the Abqarino Club, a space for children in her area of Najaf to learn and be creative. Huda received a grant through IOM's Enterprise Development Fund (EDF) to help expand her business.

بڵاوکراوەکان هەموویان ببینە

EDF Women Overview_V02_EN_September 2025_Page_1

خستنەڕووێکی گشتی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -

سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان - ئافرەتان
Capture

هەڵسەنگاندنەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان -

WOMEN IN AGRICULTURE IN IRAQ AN ASSESSMENT
Capture

هەڵسەنگاندنی خۆگونجاندنەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -

دیدەکان دەربارەی دەرفەتە ئابورییەکانی ئافرەتان لە ناوچە شاری...
2021215_edf_w_cp

هەڵسەنگاندنی خۆگونجاندنەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -

هاوکاری ماددی بەشداریکردنی ئافرەتان لە هێزی کاردا
policy 1

ڕپۆرتەکانی سیاسەت و شێوازی کارکردن -

ڕاپۆرتی سیاسەت و شێوازی کار و کاسبی ژمارە ٤
202219_Supporting_Female_Entrepreneurs

هەڵسەنگاندنی خۆگونجاندنەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -

Supporting Female Entrepreneurs in Iraq

چیڕۆکەکان هەموویان ببینە

سەندوقی گەشە پێدانی پڕۆژەى ئافرەتان

نانەواخانەی کاڵێ - هەڵەبجە

سەندوقی گەشە پێدانی پڕۆژەى ئافرەتان

دەرمانخانەی سەوسەن

سەندوقی گەشە پێدانی پڕۆژەى ئافرەتان

ساڵۆنی چرپە - بەغدا

سەندوقی گەشە پێدانی پڕۆژەى ئافرەتان

شیرینی دایکی ساهر – بەغدا

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە