خستەڕووێکی گشتی
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) پڕۆگرامێکی نوێ و تازەگەرە کە پاڵپشتی کاروکاسبییەکانی بژێوی ژیان و رەخساندنی هەلی کار لە کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان دەکات لەڕێگەی بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی ئابوری لە عێراق دا.
سندوقی (EDF) پاڵپشتی و سەرمایەی دارایی دەبەخشێتە کار و پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان (SMEs) و سەرەکی و لاوەکییەکان لەگەڵ کەرت و سێکتەرە ئابورییە خۆجێییەکان کە خواستی زۆری کارکردنیان لەسەرە. لە هەمان کاتیش بە ئامانجگرتنی ئەو کەرت و بزنسانەی کە زۆرترین دەرفەتەکانی کارکردن دەڕەخسێنن، بۆیە سندوقی (EDF) هانی دروستکردنی هەلی کاری زۆر و بەپەلە دەدات.
کارو زبنسە بچووک و مامناوەندەکان زۆر کەمن لەبەرئەوەی دەستیان بە سەرمایەی دارایی ناگات لە عێراق دا. شەڕ، قەیرانی ئابوری و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەموویان ڕۆڵیان هەبووە لە داڕمان و لەناوچونی ژێرخان و لایەنی ئابوری، ئەم ڕەوشەش خراپتربووە لەبەر ئەو ڕاستیەی کە ئەو کار و بزنسە بچوک و مامناوەندانەی کە زیانیان بەرکەوتووە توانای بوژانەوە و بیناتنانەوەیان زۆر زۆر سنووردارە. سندوقی (EDF) ئەو بۆ شاییە گەورە و گرنگە پڕدەکاتەوە کە بریتییە لە سنوورداربوونی توانای ئەو کار و بزنسانە بۆ فراوانبوون و خستنە سەرکاری کرێکار و کارمەندی تازە. لە ٦٠%ی دەرفەتەکانی کارکردن لە عێراق لە کەرتی تایبەتن و کەرتی گشتی توانای لەخۆگرتن و وەرگرتنی کەسانی دیکەی نییە لەبەر بارە ئابورییەکەی، بۆیە جەخت خستنە سەر کار و زنسە بچووک و مامناوەندەکان شتێکی زۆر گرنگە لە گەشەپێدانی عێراق دا.
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) یارمەتی کارو بزنسەکان دەدات تا فراوان بن و گەشە بکەن و هەلی کار بڕەخسێنن. ئەم سندوقە داتای بازاڕ بەکاردێنێت و بۆ بڕیارەکانی ئەو داتایانە شیکار دەکات. لەڕێگەی خۆگونجاندنەکانی لەگەڵ کەرت و بوارە جیاوازەکان و هاوڵاتیانی گروپ و چین و توێژە جیاوازەکانەوە (لەوانەش ئافرەتان)، ئەم سندوقە بەردەوام لە خۆگونجاندن و گەشەسەندن دایە. هەوڵ کۆششە گشتگرەکانی پڕۆسەکانی ئەم سندوقە هەمەلایەنە و جۆراجۆرن، کەمکردنەوە مەترسی، دڵنیاییدان لە متمانەپێکراویەتی، زیادکردنی ڕاددەی باشییەتی و بەها بەرانبەر بە پارەن. لەوەتەی ئەم سندوقە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستپێکردووە، ئەزموونێکی زۆری وەرگرتووە و وانەگەلێکی زۆر فێربووە، کە ئەمانەش وایلێدەکەن ئەم سندوقە بتوانێت پێداویستی ژینگە و ڕەوش دۆخی دیکەی جیاواز لەمانەی کە هەیە دابینبکات.
سندوقی EDF یارمەتی فراوانبوونی گەشەسەندن و بزنس و ڕەخساندانی هەلی کار دەدات
لەسەر بنەمای بەڵگە
پاڵپشتیکردن بە سیستەمە بە هێزەکانی ئیدارەدانی زانیاری و داتای بازاڕ
گونجا، گەشەسەندوو و خۆگونجێنەر
کۆششە گشتگرەکانی پڕۆسەکانی ئەم سندوقە کەمکردنەوە مەترسی، دڵنیایی دان لە متمانەپێکراویەتین
هەڵسەنگاندنەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان -
JOB MARKET FRICTIONS IN IRAQخستنەڕووێکی گشتی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -
EDF Tameer Overview (EDF-t)هەڵسەنگاندنی خۆگونجاندنەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -
Framing Creativity: A Photographic Journey into Iraq’s Creat...