تا ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢، بە خەمڵاندنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، نزیکەی ٢٠,١٤٨ هاوڵاتی لەسەرانسەری ١٠ پارێزگای عێراق ئاوارەبوون بەهۆکارەکانی کەمئاوی و کەش و هەوا. لە پاڵ گۆڕانی کەش و هەوا، ئاوارەبوون بەهۆی وشکە ساڵی و گرانی نرخی خۆراکیش هەیە و، عێراق ڕووبەڕووی زەحمەتی و ئاڵنگاری دەبێتەوە لە کەرتی تایبەت دا، لەوانەش: نەبوونی سیاسەتی پاڵپشتی پیشەسازی، دەستنەگەیشتن بە سەرمایە و نەبوونی خزمەتگوزارییە داراییەکان، نەبوونی خواستی ناوخۆ و لاوازی هێزی کڕین. هەروەها چوونی دەرچووە زیرەکەکانی زانکۆ بۆ وڵاتانی دیکە و بۆ کەرتی گشتی، کە تاڕاددەیەک مووچەیەکی باشتر لە کەرتی تایبەت دەدەن، کارەکەیان ئەمینە و خانەنشینیان هەیە، وایانکردووە کەرتی گشتی و چوونە وڵاتانی دیکە لە کارکردن لە کەرتی تایبەتی عێراق باشتر بن.
ئەو کۆمپانیایانەشی دەیانەوێت کەمترین وەبەرهێنان لە کارەکانیان دا بکەن، زۆر بە دەگمەن سەقامگیری ژینگەیی لەبەرچاو دەگرن و ئەم لایەنە کێشەیەکی سەرەکی بەردەم خاوەنکاران و بەکارهێنەرانە. ئەگەرچی کە زۆر دامەزراوە پڕۆگرامی گەشەپێدانی کار و بزنسە زۆر بچووک، بچووک و مامناوەندەکانیان هەیە، کەچی نەبوونی میکانیزمەکانی هەماهەنگیکرد وایکردووە ئەم پڕۆگرامانە کاریگەری ئەتۆیان نەبێت، هەروەها نەبوونی سەرمایەی تەرخانکراو بۆ ئەو کار و بزنسانەی کە دادەنرێن و لە سەرەتادان، هێزی کار و لایەنە ژینگەییەکان ئەوانە کە کەمترین بیریان لێدەکرێتەوە، نەک ئەوەی ببنە بناغە و کاکڵەی ناوەڕۆکی کارو پڕۆگرامەکان بۆ ئەو کار و بزنسە عێراقیانە.
سندوق گەشەپێدانی پرۆژەکان-دۆستی ژینگە ئەو کار و بزنسە تازەگەرانەی بەئامانجگرتووە کە جێگیر و بەردەوامن لە گەشەسەندن دا، ئەو کار و بزنسانەش بەشداری خۆگونجاندن لەگەڵ کەش و هەوا و گێڕانەوەی توانا لە عێراق دا دەکەن. ئەم سندوقە لەسەر ئەو ئەزموون و وانانە بنیاتنراوە کە لە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان (EDF-A) وەرگیراون کە لەسەرەتای ٢٠٢١ دا دەستیپێکرد، وەک پڕۆژەی بچووکی ژێرخانی ئاودێری کە تا ئێستاش لە عێراق باو نییە و، لە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ووزەی دووبارە بەکارهاتوو، کە توێژینەوەی تاقیکاری و بەرایی لە ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئەنجامدرا و ئەو دەرفەتانەی دەستنیشانکرد کە دەکرێت هانبدرێن تا تەکنەلۆژیا ووزەی دووبارە بەکارهاتوویان تێدا بەکاربهێندرێن.
هەروەها سندوق گەشەپێدانی پرۆژەکان-دۆستی ژینگە (EDF-Green) لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە تازە دادەمزرێن کاردەکات، ئەو کۆمپانیایانەشی کە تازە دامەزراون لەبەرئەوەی لە عێراق ئەو کۆمپانیایانە سەرمایەی پێویستیان بەردەست نییە. هەروەها هەر کات بشێت، لەگەڵ پڕۆگرامە هاوکاریپێدەرەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی گەشەپێدانی کەرتی تایبەت کاردەکات بۆ دابینکردنی پڕۆگرامی دیکەی وەبەرهێنان و پێدانی هاوکاری ماددی بە کار و بزنسەکان. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەتوانێت هەندێک لەو ئەزموون و وانانەی کە لە کارکردنی لەگەڵ ئەو کار و بزنسانەی تازە دادەمەزرێن وەریگرتووە لەسەر پڕۆگرامەکانی ئێستای بوارەکانی تەکنەلۆژیا، کار و بزنسی خاوەن ئافرەت، کار و بزنسی پیشەسازی تازەگەرانە و کلتووری دا جێبەجێبکات.
جۆرەکانی ئەو کار و بزنسانەی کە سندوق گەشەپێدانی پرۆژەکان-دۆستی ژینگە بە ئامانجیان دەگرێت دەکرێت ئەمانە بگرێتەوە (بەڵام هەر بەتەنیا تایبەت نییە بەمانەوە):
· ئەو کۆمپانیایانەی کە لە بواری بەرهەمهێنانی ماددەی شیبۆووە و دووبارە لێ بەرهەمهێنراوە دا کاردەکەن.
· ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ووزەی دووبارە بەکارهێنراو و باشتر بەکارهێنانی ووزەدا کاردەکەن، بە کۆمپانیا بەرهەمێنەرەکان و بەو کۆمپانیایانەشی کە کاری فرۆشتنی بە کۆمەڵی ئەو جۆرە ووزەیە دەکەن.
· ئەو کۆمپانیایانە کە لە بواری پاراستنی هەمەجۆریەتی بایۆلۆژی کاردەکەن، ئەو کۆمپانیایانەی کە زەوی یان سەرچاوە سروشتییەکان بەکاردێنن.
· بەرهەمهێنرانی کشتوکاڵی بەڕێگەی تەکنەلۆژیا
· (دەوەستێتە سەر ئەگەر ڕەخساندنی هەلی کار) ئەو بەکارهێنەرانەی کە دەیانەوێت کارێکیان هەبێت کە تاڕاددەیەک دۆستی ژینگەیە.
To strengthen environmentally-friendly business practices in #Iraq, IOM supported Omed to implement the largest #solarenergy system in the country through the Enterprise Development Fund - Green (EDF-G) programme.