هەڵسەنگاندنی بازاڕ -

توێژینەوەیەک لەسەر ئامادەیی وەبەرهێنان: ئەنجامی ڕاپرسییەکی بنەڕەتی
توێژینەوەیەک لەسەر ئامادەیی وەبەرهێنان: ئەنجامی ڕاپرسییەکی بنەڕەتی

هەڵسەنگاندنی بازاڕ -

توێژینەوەیەک لەسەر ئامادەیی وەبەرهێنان: ئەنجامی ڕاپرسییەکی بنەڕەتی

کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان (SME) چەق و بنەمای بوژانەوەی ئابووری عێراق و گەشەپێدانی کەرتی تایبەتن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا ڕووبەڕووی بەربەستی گەورە دەبنەوە لە دەستڕاگەیشتن بە دارایی بەتایبەتی لە دۆخی دوای ململانێ و جەنگدا. ئەم کورتەباسە ئەنجامەکانی ڕوپێوییەکی بنەڕەتی دەخاتە ڕوو کە 518 کۆمپانیای بچووک و مامناوەندی گرتۆتەوە کە لە پڕۆگرامی "سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان" (EDF) بەشدارن، کە پڕۆگرامەکە تێکەڵەیەکە لە بەخشینی سەرمایە، ڕاهێنانی دارایی و دارایی تێکەڵاو. لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە ئاستێکی بەرزی ناڕەسمی بوون هەیە (52٪ی کۆمپانیاکان تۆمار نەکراون) و دەستڕاگەیشتن بە دارایی کەمە، بەجۆرێک تەنها 6.5٪ی بزنسەکان سوودیان لە وەرگرتنی قەرز وەرگرتووە. پەراوێزخستنی دارایی بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن ژنان و ئاوارە ناوخۆییەکانەوە دەبینرێت، کە بڕی قەرزی زۆر کەمتر لە گروپەکانی تر وەردەگرن. هەروەها ئەم کورتەباسە ئاماژە بە کەمی متمانە بە دامەزراوە داراییەکان و جیاوازی نێوان ڕەگەزەکان دەکات لە دەستڕاگەیشتن بە دارایی، سەرەڕای ئەوەی ژنان کارامەیی دارایی باشتریان پیشانداوە. ئەم دۆزینەوانە دەبنە بنەما بۆ داڕشتنی دەستوەردانی ئامانجدار بۆ باشترکردنی ئامادەیی بۆ وەبەرهێنان، پەرەپێدانی دەستڕاگەیشتنی دارایی گشتگیر، و پشتگیریکردنی گەشەی هەلی کار لە نێوان گەڕاوەکان، ئاوارەکان و کۆمەڵگە میواندارەکاندا. ئەم توێژینەوەیە بەشێکە لە "تاقیکردنەوەیەکی هەڕەمەکی کۆنترۆڵکراو" (RCT) کە ئامانجی هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی سندوقی EDFـە لەسەر گەشەی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان، ڕەفتاری دارایی و دەرئەنجامەکانی هێزی کار.

English Arabic

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە