هەڵسەنگاندنی خۆگونجاندنەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -
هاوکاری ماددی بەشداریکردنی ئافرەتان لە هێزی کاردا
هەڵسەنگاندنی خۆگونجاندنەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -
هاوکاری ماددی بەشداریکردنی ئافرەتان لە هێزی کاردا
هاوکاری ماددی بەشداریکردنی ئافرەتان لە هێزی کاردا
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF)ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) شێوازێکی تازەگەرانەی کاروکاسبی و بژێوی ژیانە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری و وەگەڕخستنەوەی کەرتی تایبەت لە عێراق لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی کار و بزنس و پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان (SMEs). ئامانجی ئەم سندوقە گێڕانەوە و گەشەپێدانی ژێرخانە ئابورییە بنەڕەتییەکانە لەڕێگەی دابینکردنی سەرمایە دارایی بۆ ئەو کار و بزنس و پڕۆژە بچووک و مامناوەندانە (کە ٢٠ بۆ ٣٠ کارمەندیان هەیە) لە کەرتە ئابورییە سەرەکی و لاوەکییەکانن. لەڕێگەی بە ئامانجگرتنی کەرتە سەرەکییەکان و دابینکردنی سەرمایەی پێویست بۆیان، سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان هانی ڕەخساندنی هەلی کاری خێرا و زۆر دەدات. هەروەها ئەم سندوقە ئامانجیشیەتی پاڵپشتی کار و بزنس و پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان بکات تا بتوانن ببوژێنەوە و گەشەبکەن لەدوای شەڕ و ململانێیەکانی ٢١٠٤ بۆ ٢٠١٧ەوە و کارئاسانی ڕەخساندنی هەلی کار بکەن و مەرج و خواستە هەنووکەییەکانی کار پڕبکەنەوە.
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە گەڕێکی دیکەی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان دا ئەو کار و بزنسانەی بە ئامانجگرت کە خاوەنەکانیان ئافرەتن، ئەمەش بۆ زیاترکردنی ڕێژە و ئاستی ئافرەتانی خاوەنکار لە نێو وەرگران و سوودمەندبووانی هاوکارییە ماددیەکانی ڕێکخراوی IOM. بەمەبەستی باشتر ئاگادارکردنەوەی کە جەختی ئەم گەڕەی سندوقەکە لەسەر چین و توێژی ئافرەتانی خاوەنکارە، ڕێکخراوی IOM توێژینەوەیەکی ئەنجامدا بۆ پێدانی ئامۆژگاری و ڕێنمایی لەسەر قۆناغە جیاوازەکانی پڕۆسەی سندوقی EDF کە بەتایبەتی لەگەڵ پێویستییەکانی ئافرەتان گونجێندراوە.