توێژینەوەی پسپۆڕان -

کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق (توێژینەوەی بەرایی)
کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق (توێژینەوەی بەرایی)

توێژینەوەی پسپۆڕان -

کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق (توێژینەوەی بەرایی)

بەمەبەستی تیشک خستنە سەر کاریگەرییەکانی کۆڕۆنا لەسەر پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان (SMEs) کە بەهۆی کەمکردنەوەی کاژێرەکانی کارکردن و داخستنیان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕووپێویەکی بۆ ٤٥٦ کار و پڕۆژە و بزنس ئەنجامدا کە لە بوارە جیاجیاکان دا کاردەکەن لە ناوچە شارییەکانی عێراق لە نیسانی ٢٠٢٠ دا. ڕاپرسییەکە جەختی خستبووە سەر ئەو پارێزگایانەی کە زۆرترین ڕێژەی ئاوارەبوون، گەڕانەوە و شەڕ و پێکدادانی چەکداریان لێبووە و لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ-ەوە دەستنیشانکراون. بەمەبەستی پێوانەکردن و دیاریکردنی کاریگەرییەکانی کۆڕۆنا لەسەر پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان، توێژینەوەکە ستڕاتیژیەتی دابەشکردن و بە گروپکردنی داتایەکانی بەکارهێناوە بۆ کارمەند و کرێکارە شارییەکان لەو ناوچانەی کە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ جێبەجێکراون.

شیکاریەکە ئەوەی خستەڕوو کە کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر دەرهاویشتە ئابورییەکان هەیە لەسەر ئاستی ئەو کۆمپانیایانە دا. زۆرترین کاریگەرییەکانیش لەسەر فرۆشتن و لەسەر بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپانیایانەن و زۆرترین ڕەنگدانەوەی ئەو کاریگەریانەش لەسەر مووچە و پارەی ئەو کارمەند و کرێکارانەبووە کە لەو شوێنە ئیشدەکەن. ئەم کاریگەریەش بەشێوەیەکی بەرچاو لە بوارەکانی پیشەسازی بیناسازی و بەرهەمهێنان دا ڕەنگی داوتەوە، ئینجا لە پیشەسازی خۆراک و کشتوکاڵ بوو. بۆ زانیاری و ووردەکاری زیاتر، بڕوانە ڕاپۆرت و داشبۆرد و ڕووپەڕی ڕاستییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ. 


English

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە