ڕپۆرتەکانی سیاسەت و شێوازی کارکردن -

پوختە ڕاپۆرتی سیاسەتی کارکردنی ژمارەی ٥ کاروکاسبی بژێوی ژیان
پوختە ڕاپۆرتی سیاسەتی کارکردنی ژمارەی ٥ کاروکاسبی بژێوی ژیان

ڕپۆرتەکانی سیاسەت و شێوازی کارکردن -

پوختە ڕاپۆرتی سیاسەتی کارکردنی ژمارەی ٥ کاروکاسبی بژێوی ژیان

پوختە ڕاپۆرتی سیاسەتی کارکردنی ژمارەی ٥ کاروکاسبی بژێوی ژیانبەشێکە لە زنجیرە توێژینەوەیەکی بابەتیانە کەلەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ئەنجامدەدرێن و جەخت دەخەنە سەر بوژانەوەی ئابوری و کاروکاسبی بژێوی ژیان. ئەم پوختە ڕاپۆرتە شیکاری بۆ ئەو داتایانە دەکات کە لە توێژینەوەی بەرایی و دەستپێکی دا کۆکراونەتەوە دەربارەی ئامادەبوون بۆ وەبەرهێنان و ئەو وانانەی لێیانەوە فێربوون. نموونەکانی توێژینەوەکە هی کار و پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکانی عێراقن کە هاوکاری ماددی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانیان وەرگرتووە. دتای کۆکراوە پاڵپشتی ئەو بەڵگە بەهێزە دەکات کە بەربەست و سنوورداربوونی دەستگەیشتن بە ڕەسید و سەرمایە زەحمەتی و ئاڵنگاری گەورەی بۆ ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکانی عێراق دروستکردووە. هەروەها ئەوەش دەردەخات کە ئەم سنوور و بەربەستانە زۆر پەیوەستن بەوەی کە ئەو کار و پڕۆژە و بزنسانە نافەرمین، لەبەرئەوەی لە ژووری بازرگانی یان وەزارەتی پیشەسازی دا تۆمارنەکراون. هۆکارەکانی دیکەش بریتین لە دەستنگەیشتن بە قەرز، قەرەباڵغی و زۆر ئەندامانی خێزانی خاوەنکار، کەمی کەرەستە و پێداویستی کار و بزنسەکە، کەمی پاشەکەوتکردنەکان. دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە بەراییە بۆ دانانی پڕۆگرامێکی باشترکردن و ئامادەبوون بۆ وەبەرهێنان بەکاردەهێنرێن. هەڵسەنگاندنی بۆ کاریگەری ئەم بەرنامەیە دەکرێت و ئەنجامەکانی ئەو هەڵسەنگاندنەش دەخرێنە ناو ڕاپۆرتەکانی دیکەی دواترەوە. لە کۆتاییدا، هیوا هەیە کە پاڵپشتیکردنی گەشەسەندن و وەبەرهێنان لەو کۆمپانیا و کار و بزنسانە دا دەرهاویشتەی گەورەی هەبێت لەسەر بوژانەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابوری عێراق. لەهەمان کاتیشدا، ئەمەش یارمەتی چارەسەرکردن و کەمکردنەوە و نەهێشتنی پاڵنەرەکانی کۆچکردن دەکات و پاڵپشتی گەڕانەوە و تێکەڵاوبوونەوەی ئاواران دەکات. 


English Arabic

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە