ڕپۆرتەکانی سیاسەت و شێوازی کارکردن -

ڕاپۆرتی سیاسەت شێوازی کار و کاسبی ژمارە ٢
ڕاپۆرتی سیاسەت شێوازی کار و کاسبی ژمارە ٢

ڕپۆرتەکانی سیاسەت و شێوازی کارکردن -

ڕاپۆرتی سیاسەت شێوازی کار و کاسبی ژمارە ٢

ئابوری عێراق

پێدانی پارەی بەکاشی مەرجدار لەکاتی پەتای کۆڕۆنا لە عێراق

ئابوری عێراق رێگایەکی دوور و درێژی بوژانەوەی لەبەردەمە تا لەو چەند قەیرانەی ئێستای ببوژێتەوە، لەوانەش پەتای کۆڕۆنا، کە بازاڕی کاری تێکدا و کەرتی تایبەتی لەکارخستن لەتەواوی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ و تەنانەت بۆ ٢٠٢٢ش درێژەی کێشا.

 

ئەو بژاردانەی کە لەبەردەستی بڕیاربەدەستانن بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی تایبەتی عێراق دا بریتین لە پاڵپشتیکردنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی کۆمپانیا و کار و بزنسەکان، بۆ پاڵپشتییە ناڕاستەوخۆییەکان هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بازاڕ دەگرێتەوە، بۆ پاڵپشتییە ڕاستەوخۆیەکەش لە باشترکردین توانا و لێهاتوو و مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتی ماددی مەرجدار و بێ مەرجیش دەگرێتەوە.

 

شیکارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە بەراوردی نێوان ئەو نموونانەش دەکات کە لە کار و بزنس و پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکانی عێراق وەرگیرابوون، ئەو نموونانە هی ئەو کار و بزنس و پڕۆژانەبوو کە ببوونە براوەی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان، کە ئەم سندوقە پارەی کاش بە مەرج دەداتە ئەو کۆمپانیا و شوێنی کارانە. نموونەکانی ئەو کار و بزنسانە بە نموونەکانی ئەو کار و بزنس و پڕۆژە بچووک و مامناوەندانە بەراوردکران کە ئەو هاوکارییە ماددییەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش جیاوازی گەورەی نیشاندا لە نێوانیان دا بەتایبەتی لە بەکارهێنانی ئەو ستڕاتیژیەتانەی کە لەکاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا دا پەیڕەویان کردبوو، کە دەکرێت بەکارهێنانی ئەو ستڕاتیژیەتە جیاوازانەی نێوان ئەو کار و بزسن و پڕۆژانە بدرێتە پاڵ ئەو هاوکارییە ماددیە کە بەشێک لەو کار و بزنس و پڕۆژە بچووک و مامناوەندانە وەریانگرتووە و ئەوانی دیکە وەریان نەگرتووە. دەرئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکە (ئەدای کەرتی تایبەت کاتێک بەپێدانی پارەی بەکاشی مەرجدار پاڵپشتیکران لەکاتی پەتای کۆڕۆنا دا١) کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOMەوە بڵاوکرایەوە.

 

ساڵ و نیوێک دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا، ئەو نموونانەی کە لەو کۆمپانیا و شوێنی کارانە وەرگیرابوون کە پاڵپشتی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانیان وەرگرتووە داهات و خستنەسەرکاریان بەرچاو و ئەرێنی بوو، بەبەراورد بە کاتی پێش هاتنی کۆڕۆنا لە شوباتی ٢٠٢٠ دا. هەر لەبنەڕەتدا مەبەستی سەرەکی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان EDF  ڕەخساندنی هەلی کاربوو لەدوای ئەو هەموو زەرەر و زیانەی کەبەهۆی داعشەوە لە عێراق کەوتبوو، بەتایبەت لە ناوچە شارییەکان. کاریگەرییە لاوەکییەکانی دیکەی ئەم سندوقە هاوکاریکردنی ماددی بوو بۆ گێڕانەوەی توانا و دانانی میکانیزمی گونجاو بوو بۆ مامەڵەکردن و هەڵکردن بوو لەگەڵ دۆخی هەبوونی کرێکار و کارمەند. ئەمەش ئەوە نیشاندەدات کە پاڵپشتیکردنی ڕاستەوخۆی ئەو کۆمپانیا و شوێنی کارانە لەوانەیە ڕێگەیەکی ڕەواو و دروست بێت بۆ ئەوەی عێراق لەبەرانبەر دەرهاویشتە نەرێنییەکانی پەتای کۆڕۆنا بجەنگێت


English Arabic

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە