ڕپۆرتەکانی سیاسەت و شێوازی کارکردن -
ڕاپۆرتی سیاسەت و شێوازی کار و کاسبی ژمارە ٣
ڕپۆرتەکانی سیاسەت و شێوازی کارکردن -
ڕاپۆرتی سیاسەت و شێوازی کار و کاسبی ژمارە ٣
کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخەکان لە جیهاندا لەسەر کاڵای هاوردەکراو بۆ بەرهەمهێنەرە عێراقیە کەمدەرامەتەکان
تا ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢، بەپێی خەمڵاندنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM ٢٠,١٤٨ کەس ئاوارەن لەسەرانسەری ١٠ پارێزگای عێراق دا کە لەبەر هۆکاری کەمئاوی و کەش و هەواو بووە. لە ساڵی ٢٠٢١ دا، وڵاتی سووریاش بەهەمان شێوە ڕووبەڕووی خراپترین وشکەساڵی بۆوە کە لەماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردووی وشکەساڵی وای بەخۆیەوە نەبینیووە، کە پێشبینیدەکرێت ببێتەهۆی ئاوارەبوونی زیاتر هاوڵاتیانی سووری، کە هەر خۆی نزیکەی ٢٤٠ هەزار ئاوارەی سووری لە عێراقن. دابەزین و کەمی بەرهەمی کشتوکاڵی بەهۆی نەبوونی ڕێکخستنەوەی پێویست و بەرزی و زۆری تێچووی جووتیارانەوە بوو، کە ئەمە ببووە خاسیەت و تایبەتمەندییەکی کشتوکاڵی عێراقی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو و وایکرد عێراق پشت بە هاوردە ببەستێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە خۆراکییە ناوخۆییەکانی. ئەمەش کاریکردۆتە سەر ئەو خێزانانەی کە پشت بە ئاوی باران دەبەستن بۆ بەرهەمهێنانی کالیک و خۆراکی ئاژەڵ و لە چەندان حاڵەتیش دا بووەتە هۆی ئاوارەبوونیان. سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێدانی پاڵپشتی دارایی بۆ زنجیرەی بەهاکانی گەنم و جۆ لەڕێگەی کڕینەوی گەنم و جۆی جووتیاران بە زیاتر لە نرخی بازاڕ، دۆخی وشکە ساڵی ساڵی ٢٠٢١ وایکرد کە وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی کەمکردنەوەی داچاندنی کشتوکاڵی لەسەر زەوییە ئاودێرییەکان پەسند بکات. دەست بەسەر داگرتن و گرتنی بەندەرەکانی وڵاتی ئۆکڕانیا، واتە ئەو گەنم و جۆ و دانەوێڵەی کە لەو وڵاتە دێتە بەرهەم لەوانەیە نەتوانرێت هاوردە بکرێت. جەنگی ئەکڕانیا وایکرد کە نرخی گەنم و گەنمە شامی لە جیهاندا بەرزبێتەوە، ئەو خێزانە عێراقیانەشی کە داهاتیان کەمە ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە بنەڕەتییەکانیان ببنەوە لە ساڵی ٢٠٢٢دا. ئەو بەرهەمهێنەرانەی کە پشت بە گەنم و جۆ و گەنمە شامی دەبەستن لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان کێشەی سەرمایەیان بۆ دروستبوو، هەر لەگەڵ گەیشتن بە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ کاریگەری نەرێنی بەرزبوونەوەی ئەو نرخانە دەرکەوت لەو ڕێککارانەی کە گیرانەبەر، لەوانەش دەستبەرداربوون و بەرێکردنی کارمەند و ئەنجامنەدانی گرێبەستی دیکە لەگەڵ کۆمپانیا کان، کە ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی کە زیاتر ئاسایشی خۆراکی کارخوازانی کەمدەرامەت بکەوێتە مەترسیەوە. ئەم ڕاپۆرتە لە کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی گەنم و جۆ و گەنمەشامی و پەین و بەهێزکەر دەکۆڵێتەوە، بەتایبەتیش لەسەر هەردوو لایەنی پەلەوری و تەماتە، کە جەختی توێژینەوەکەش لەسەر باشوری عێراقە و پێشنیازی ئەوەدەکات کە دەکرێت چەند ڕێوشوێنێک بگیرێنە بەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکان لەماوەیەکی کورت مەداو و مامناوەند مەودا. لەگەڵ بەردەوامبوونی کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکڕانیا، نرخی گەنم و جۆ و گەنمەشامی و پەین و بەهێزکەرەکان زیاتر بەرزدەبنەوە لە جیهان دا، کە ڕەنگە ئەمەش وابکات کە جووتیارانی تەماتەش بڕیاری وا بدەن کە کاردەکاتە سەر بەرهەمهێنانی تەماتە و سەر بەرهەمەکانیان. ئێستا ڕێککاری هەماهەنگی بۆ کراو لە نێوان نەتەوەیەکگرتووەکان و حکومەت دەگیرێتەبەر کە دەتوانن ڕاددەی بەرهەمهێنان لە کار و بزنسە و پرؤژە بچووک و مامناوەندەکان زیاتر بکەن لە عێراق و دەبنەهۆی گێڕانەوەی توانای کۆمپانیاکان لەبەرانبەر شوک و سەدمەی ئابوری کە لە داهاتوو بەریان دەکەوێت.