هەڵسەنگاندنەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان -
پێویستییەکانی هەڵسەنگاندن: یەکخستنی پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی لەگەڵ پاڵپشتی کارو کاسبی لە عێراق- (دهۆک، کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەددین)
هەڵسەنگاندنەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان -
پێویستییەکانی هەڵسەنگاندن: یەکخستنی پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی لەگەڵ پاڵپشتی کارو کاسبی لە عێراق- (دهۆک، کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەددین)
ئەم هەڵسەنگاندنە ئەنجامدرا تا پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی لەگەڵ پاڵپشتی کار و کاسبی یەکبخرێت لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی بزانرێت کە دەستپێشخەری لە چ جۆرە کارو چالاکییەکی یەکخستنی پالپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی و کاروکاسبی بکرێت و کام دەستپێشخەری دڵخوازترین و پەیوەسترینن لە شوێنە هەڵبژێردراوەکان. هەڵسەنگاندنەکە لە پارێزگای دهۆک لە (کامپەکانی سێمێل و قادیە)، لە کەرکووک لە (لەگەڕەکی واحید حوزەیران)، لە نەینەوا لە (قەزای تەلەعفەر، ئەیادیە و شاری موسڵ) و لە کامپی حەسەن شام ٣ و لە پارێزگای سەڵاحەددین لە قەزای شەرگات ئەنجامدرا. هەروەها مەبەستی هەڵسەنگاندنەکە وەرگرتنی بەرچاو ڕوونیەکی ڕاستەوخۆ بوو دەربارەی دیدەکانی کۆمەڵگە لەسەر پڕۆگرامی یەکخستن و، بۆ تێگەیشتن بوو لەوەی کە ئایا حەز بەو پڕۆگرامە دەکرێت یان نا. دەرئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکە ڕێگەخۆشکەربوون بۆ دانان و دیزانیکردنی کاروچالاکییەکانی کاروکاسبی و پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی یەکخراو. ئەم کارو چالاکیانەش پەیوەستن بە دۆخ و ژینگەی عێراقەوە و بەهای زیاتر بەو وەڵام و بەدەمەوەهاتنانە دێن کە لە پڕۆگرامەکانی عێراق دا هەن.