هەڵسەنگاندنەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان -
بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی گەڕاوان لە عێراق دا: ئاسایشی ئابوری و کاروکاسبی
هەڵسەنگاندنەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان -
بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی گەڕاوان لە عێراق دا: ئاسایشی ئابوری و کاروکاسبی
لە نێوان ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٧ دا، شەڕی داعش لە عێراق بووەهۆی ئەوەی کە زیاتر لە یەک ملیۆن خێزان ببنە ئاوارەیی ناوخۆیی. ئەو خێزانانە لە هەشت پارێزگای باکور و ناوەڕاستی عێراق لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەربەدەربوون و بەدوای پەناگەیەکی سەلامەت دا دەگەڕان لەسەرانسەری هەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق دا. لەتەواوی عێراق دا، چین و توێژی گەڕاوان ڕووبەڕووی ئاڵنگاری زەحمەتی گەورە بوونەوە لەکاتی تێکەڵاوبوونەوە لە ناوچەکانی زێدی خۆیان دا، بەتایبەتی لەبابەتەکانی ئاسایشی ئابوری و کاروکاسبی دا. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر داتای لاوەکی ئەمادەکرا بۆ توێژینەوە لەو ئاڵنگاری و زەحمەتیانەی کە هاوتەریبن لەگەڵ گروپی پسپۆڕان لەسەر ئامارەکانی ئاواران (EGRIS). هەروەها ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان ئاست و ڕێژەکانی ئەو ئاڵنگاری و زەحمەتیانەی کە ڕووبەڕووی گەڕاوان دەبنەوە، لەگەڵ شیکاری بەراوردکاری بۆ ماوەی نێوان ٢٠٢٠ و ٢٠٢١.