توێژینەوەی پسپۆڕان -

توێژینەوەی پانێڵی ١: کاریگەری :کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق حوزەیران تا تەمموزی ٢٠٢٠.
توێژینەوەی پانێڵی ١:  کاریگەری :کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق حوزەیران تا تەمموزی ٢٠٢٠.

توێژینەوەی پسپۆڕان -

توێژینەوەی پانێڵی ١: کاریگەری :کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق حوزەیران تا تەمموزی ٢٠٢٠.

ئەو ڕێککارانەی کە گیرانەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵابوونەوەی کۆڕۆنا یان بۆنە هۆی کەمکردنەوەی کاژێرەکانی کارکردنی ئەو کار و بزنسانە یان بوونەهۆی داخستنیان. ئەگەرچی کە سنوودارکردنەکان، بە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، داخستنی قوتابخانەکان، سنووردارکردنی گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان چەند مانگێک لە سەرهەڵدان و ڕاگەیاندنی ڕککارەکانی خۆپارێزی سنوودارکردنەکان کەمبوونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر لایەنی ئابوری ئەو کار و بزنسە بچووک و مامناوەندانە ئێجگار زۆر و بەهێز بوو. بۆ پێوان و دیاریکردنی زەرەر و زیانەکان و دەستنیشانکردنی ئەوەی کە چۆن ئەو کار و بزنسانە لەگەڵ ئەو سنوودارکردنانە خۆیان دەگونجێن و لەگەڵیان هەڵدەکەن، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک (FAO) و سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) پانێڵێکی توێژینەوەییان بۆ ٨٩٣ لە کار و بزنسانە ئەنجامدا، کە جەختی خستبووە سەر ١٥ پارێز و ١٦ کەرت و سێکتەری لەخۆ گرتبوو. دەرئەنجامەکان ئەوەیان نیشاندا کە کۆڕۆنا بەشێوەیەکی زۆر نەرێنی کاریکردۆتە سەر بەرهەمهێنان بەتێکرای لە ٦٧%، خستنەسەرکار بە ٢٧% و داهاتی مانگانە بە لە ٦٣% لە شوبات تا حوزەیران. زیاتر لەنیوەی ئەو کار و بزنسانە ڕووبەڕووی زەحمەتی بوونەتەوە لە دەستگەیشتن بە کەرەستە و ماددە خام و هێنانە ناوەوەی سەرمایە و لە پێنج خاوەنکار و بزنیشی ی چواریان باسی ئەوەیانکرد کە ڕووبەڕووی کەمی و دابەزینی ئاستی فرۆشتنی ناوخۆیی بوونەتەوە. نزیکەی لە هەر پێنج لەو کارو بزنسانەی کە چاوپقێکەوتنیان لەگەڵ کرا، سێ یانیان باسی ئەوەیانکرد کە مەترسی داخستنی یەکجارەکیان لەسەربووە. باوترین شێواز و رێگەش بۆ دوورکەوتنەوە لە داخستنی یەکجارەکی گرتوویانەتەبەر کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەند و ستاف بووە، ئەم ستڕاتیژیەتیەش لەلایەن ٣٤%ی کار و بزنسەکانەوە گیراوەتەبەر. دەرئەنجامی ئەو میکانیزمەی خۆگونجاندنەش بووە هۆی بەرزبوونەوە و زیاتربوونی بۆشایی لە ڕەگەزی کارمەند و کرێکارانی ئەو کار و بزنسانە بە رێژەی لە ٣٠%. گەڕی یەکەمی کۆکردنەوەی داتاش لە ماوەی نێوان ٢٢ی حوزەیران تا ٧ی تەمموزی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا و جەختی خستبووە سەر ئەو ماوەیە. دوو گەڕی دیکەی ڕووپێوکردن بۆ هەمان ئەو ٨٩٣ کار و بزنسە ئەنجامدران و لە ماوەی نێوان ئەیلول تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و بەردەوامبوون لە شیکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی کۆڕۆنا لەسەر بەرهەمهێنان، کرێکار، داهات و دەستگەیشتن بە سەرمایە.


فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە