توێژینەوەی پسپۆڕان -
توێژینەوەی پانێلێ ٢: کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان لە
توێژینەوەی پسپۆڕان -
توێژینەوەی پانێلێ ٢: کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان لە
ئەیلولی ٢٠٢٠
سنووردراکردن و قەدەغەکردنی هاتوو چۆ بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر لەسەرتاوە کاریگەرییەکی ئێجگار خراپی لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق هەبوو. سەرباری کەمکردنەوە و سووککردنی کاژێر و ماوەکانی داخستن لەسەرانسەری وڵات، ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە بەردەوام کاریگەری نەرێنیان لەسەر بوو. بۆ پێوانەکردنی ئەو زەرەر و زیانانە و دەستنیشانکردنی ئەوەی کە چۆن ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە لەگەڵ کاریگەری ئابوری ئەو پەتایە هەڵیانکردووە و خۆیان گونجاندووە، رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک (FAO) و سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) توێژینەوەیەکیان لەسەر ٨٩٣ کار و بزنس ئەنجامدا کە هی ١٦ کەرتی جۆراوجۆر و هی ١٥ پارێزگای عێراق بوون.
دەرئەنجامەکان ئەوە نیشاندەدەن کە لە ماوەی نێوان شوبات و ئەیلول دا، بەتێکڕا ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە ڕووبەڕووی کەمبوونەوە لە بەرهەمهێنان بوونەتەوە بە ڕێژەی لەسەدا ٥٣ و کەبوونەوەی خستنەسەرکار بە ڕێژەی لەسەدا ٢٧.
لەماوەی نێوان حوزەیران تا ئەیلول دا، زیاتر لە یەک لەسەر چواری ئەو کار و بزنسانە ڕووبەڕووی زحمەتی بوونەوە لە دەستگەیشتن بە گرنگترین کەرەستە و پێویستییەکانیان و نیوەی خاوەنکارانی ئەو کار و بزنسانەش ڕووبەڕیوو کەمی فرۆشتن بوونەوە. لە سەدا ٣٨ی ئەو کار و بزنسانەش باسی ئەوەیانکرد کە مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە بەیەکجاری کارەکانیان دابخەن لە ئەیلول دا. ئەو کار و بزنسانەش کە لەم توێژینەوەیە دا بوون ڕووبەڕووی ئەوەش بوونەوە کە بەشێویەکی تێکڕا بۆشایی جێندەری لەنێوان کارمەندانیان دروستبووە کە ١ ئافرەت بەرانبەر بە ١٣ پیاوە لە مانگی شوبات کە تا مانگی ئاب بووە ١ کارمەندی ئافرەت بەرانبەر بە ١٨ کارمەندی پیاو.
لەماوەی نێوان حوزەیران تا ئەیلول دا، باوترین شێواز و رێبازی هەڵکردن و خۆگونجاندن لەگەڵ زەحمەتی و ئاڵنگارییە داراییەکان کەمکردنەوە و کارئاسانیکردنی دانی پارە و بەرپرسیاریەتییە داراییەکان بوو، لە دوای حوزەیرانەوە زۆربەی ئەو کار و بزنسانە دەستبەرداری کارمەندەکانیان کەمکردەوە. ئەو دەرئەنجامانەش ئەوە نیشاندەدەن کە هەندێک بووژانەوە لە بازاڕ هەبووە، دەکرێت ئەمەش بەهۆی ئەو ستڕاتیژیەتە گرنگانەوە بێت کە ئەو کار و بزنسانە کەمتر کارمەندەکانیان بەڕێکردووە، بەڵکو پارەکانیان کەمکردوونەتەوە. هەروەها ئەو دەرئەنجامانە ئەوەش نیشاندەدەن کە بەگشتی داهات لەسەرانسەری وڵات زیادیکردووە لە هەموو کەرت و سێکتەرەکان دا لەماوەی نێوان حوزەیران تا ئەیلول دا، دەکرێت ئەمەش بەهۆی نوێبوونەوە و ووزەبەبەرداکردنەوە کار و چالاکییە ئابورییەکانەوە بووبێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نەرخەکانی فرۆشتنی بەرهەمەکان بێت.
گەڕی یەکەمی داتا کۆکردنەوە لەماوەی نێوان ٢٢ی حوزەیران تا ٧ی تەمموزی ٢٠٢٠ بوو، گەڕی دووەم لە ٩ی ئەیلول بۆ ١٨ی هەمان مانگبوو. کۆکردنەوەی داتای گەڕی سێیەمیش لەماوەی نێوان تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ و کە بەردەوامبوو لە شیکردنەوەی کاریگەرییەکانی کۆڕۆنا لەسەر بەرهەمهێنان، کارکردن، داهات، دەستگەیشتن بە کەرەستە و سەرمایە.