خستنەڕووێکی گشتی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی دۆستی ژینگە
خستنەڕووێکی گشتی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان -
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی دۆستی ژینگە
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی دۆستی ژینگە EDF-G لەسەر ئەو وانانە بونیات نراوە کە لە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان EDF- a دەستکەوتون، وەک ژێرخانی سیستمی ئاودێری بچووک کە هێشتا لە عێراقدا باو نییە، هەروەها ئەو وانانەی کە لە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە EDF- r فێریبوین، وەک دەرفەتەکان بۆ هاندان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وزەی نوێبووەوە.
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی دۆستی ژینگە EDF-G، لەپاڵ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە و کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان لە فراوانکردن و ڕەخساندنی هەلی کاردا - بەشداری لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا دەکات، بەتایبەتی لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە و کار و کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان کە بەرهەموو خزمەتگوزاری دۆستی ژینگە بەرهەمداهینن و پێشکەشدەکەن یان پرۆسەو کارەکانیان بەشێوەیەک ئەگۆڕن کە دۆستی ژینگەبێت.