وەکو قوتابیەکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سەرەڕای خوێندنەکەی، تارا محمد لە یەک کاتد دوو تا سێ کار دەکات. دەیویست پارە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلێک کۆبکاتەوە کە باوەڕی وابوو ئەو ئۆتۆمبێلە ئازادی زیاتری پێ دەبەخشێت.

بەڵام کاتێک ساتی کڕینی ئۆتۆمبێل هات، تارا خۆی لەبەردەم دووڕیانێک دا دۆزیەوە. بەڵێنی بەخۆی دابوو کە لە ماوەی پێنج ساڵی دوای تەواوکردنی خویندنەکەی کار و بزنسێکی تایبەت بەخۆی دانێت، خەریک بوو ئەو وادەیەش نزیک دەبێتەوە.

بۆیە، لە ساڵی ٢٠١٩ دا، لەبری کڕینی ئۆتۆمبێل بەو پارەی کە کۆکردبۆووە، بڕیاری دا بە بڕی ١٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی بزنسێک لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری-IT بەناوی بلاک ئەیس دابمەزرێنێت.  تارا کە، ئێستا تەمەنی ٢٧ ساڵە، لەپشت مێزەکەیەوە گوتی "دەمزانی دەبمە خاوەنکاری خۆم، چونکە خۆم دەناسم، هەمیشە زیاترم لە توانادایە لەوەی کە دەریدەخەم"

سەرەتا، هەستی کەسە خۆشەویست و نزیکەکانی فشاری ئەوەی بۆ دروستکرد کە چۆن دەتوانێت بەشێوەیەکی باش و سەرکەوتووانە مامەڵە لەگەڵ دانان و دەستپێکردنی کار و بزنسێکی تازە بکات.  بۆیە بڕیاری دا کە لای کەسیان، جگە لەو هاوبەشەکەی، نالی قادر، کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنی پڕۆژەی بلاک ئەیس هاوشانی بووە، باسی ئەو پڕۆژەیەی نەکات.

نالی کە، لە تەنیشت تارا دانیشتبوو، خەریکی ئەوراق و شتەکانی ئۆفیسەکە بوو، گوتی "تارا هەر تەنیا بەڕێوەبەر نییە، سەرکردەیە، وابزانم لەمەبەستم دەگەی".

لەگەڵ دەستپێکی ٢٠٢١ دا، بلاک ئەیس نەک هەر تەنیا دەستیپێکردبوو و بەڵکو کەوتبووە سەر قازانجیش. تارا گوتی "ئیش و کارەکانمان بە شێوەیەکی سیحر ئاسا بەڕێوە دەڕوا ، کە خەڵکیش بینیان بەم شێوەیە کاردەکەی ئیتر حسابت بۆ دەکەن".

دوو ساڵ دوای دامەزراندنی بلاک ئەیس، تارا پارەی پێویستی دەستکەوت بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دوو ساڵ پێشت ئـیستا نیازی بوو بیکرێت، لەبەر زۆری ماوەی کاژێرەکانی کارکردنی تا ئێستا کاتی ئەوەی نەبووە بچێت مۆڵەتی شوفێری دەربهێنێت.

بلاک ئەیس ئێستا ١٠ کارمەندی هەیە، کە ٦ یان دوای وەرگرتنی هاوکاری ماددی بە بڕی ٢٣,١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) خرانە سەرکار، ئەم هاوکارییە ماددیەشی لە ماوەی نێوان مانگی ئازار بۆ تشرینی دووەمی ٢٠٢١ وەرگرت. تیمەکەی تارا بەو پەڕی ڕوحیەتەوە کاردەکەن، خەریکی کۆمپیوتەرەکانیان بوون بۆ دیزاین و ئەپلیکەیشنی نوێ.

تارا گوتی "زۆر هەستێکی خۆشە کە دەبینی دەرفەتی کار دەڕەخسێنی. دوو ساڵ پێش ئێستا کارێکی زۆر سادە و ساکارم هەبوو، کەچی ئێستا خۆم نۆ هەلی کارم ڕەخساندووە".

هەر لە شوێنی کارەکەی خۆیدا، تیمەکەی زۆر باسی ڕۆڵی ڕابەرایەتیکردن و توانا و لێهاتوویەکانی تارایان دەکرد کە وەکو پڕۆگرامەرێک و بەرنامەسازێک هەیەتی. ئارین محمد-ی تەمەن ٢٤ ساڵ کە ماوەی ١٨ مانگە وەکو بەرنامەسازێک لە بلاک ئەسێ کاردەکات، گوتی "بۆ من زۆر شتێکی خۆشبووە کە وەکو پیاوێک لێرە کاردەکەم و گرنگە کە دەبینین تارا سەر مەشق و نموونەیە بۆ ئافرەتانی دیکە".

ڤاڵان لوقمان-ی تەمەن ٢٢ ساڵ کە وەکو بریکاری فرۆشتن لە بلاک ئەیس کاردەکات، کە دوای وەرگرتنی هاوکارییە ماددییەکەی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) لە ناوەڕاستی ٢٠٢١ دا هاتە سەر ئەو کارە، گوتی "لەوەتەی هاتوومەتە ئێرە، شتانێکی وەها فێربووم کە لە هیچ شوێنێکی دیکە فێریان نەدەبووم. زۆر سەرسامم بە کەسایەتی، ئەخلاقیەتی کار و زیرەکی تارا. بەڕاستی کەسێکی نایابە و لە یەکە بەیەکەی هەنگاوەکانمان یارمەتیمان دەدات".

هەروەها تارا خوست و ویستی فراوانکردنی پڕۆژەی ب بلاک ئەیسی بۆ شاری بەغداش هەیە.

نوێترین چیرۆکەکان

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە