دەستگەیشتن بەسەرمایە -

توێژینەوەی بەرایی ئامادەبوون بۆ وەبەرهێنان
توێژینەوەی بەرایی ئامادەبوون بۆ وەبەرهێنان

دەستگەیشتن بەسەرمایە -

توێژینەوەی بەرایی ئامادەبوون بۆ وەبەرهێنان

ئەم ڕاپۆرتە بەشێکە لە توێژینەوەیەکی بەرایی و دەستپێکی تاقیکردنەوەی ئامادەبوون بۆ وەبەرهێنان کە ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕاددەی دەستگەیشتن بە ڕەسیدی فەرمی بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی (EDF)ی ڕێکخراوی نێودەوڵەیت کۆچەوە پاڵپشتی دەکراونڕاپۆرتەکە داتاکانی ڕووپێوییەک دەخاتەڕوو کە هی ٢٠٣ کار و بزنسی بچووک و مامناوەندی تۆمارکراون لەم توێژینەوەیەدا و جەخت دەخاتە سەر ڕەخساندنی کار، ئەدای کار و بزنسەکە، سەرچاوە داراییەکانی و گەشەسەندنی، ئاستی پاشەکەوتکردن بۆ وەبەرهێنانی سەرمایە، ئیدارەدانی کار و بزنسەکە، کارەکانی بە بازاڕکردن و سنوور و بەربەستەکانی بەردەم فراوانبوونی کار و بزنسەکە. دەستگەیشتن بە بازاڕەکانی ڕەسید و سەرمایە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە لەم ڕووپێویە دا تۆمارکران زۆر سنوورداربوو، کە کە ئە تێکڕا ئەو کۆمپانیایان ١٠ کرێکاریان هەبوو و داهاتی مانگانەش بە تێکڕا ٥٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی بوو. زیاتر لە سێ چارەگی ئەو کۆمپانیایانە پشت بە پاشەکەوتکردن دەبەستن وەک سەرچاوەی سەرەکی دارایی ئەو کار و بزنسە، بەڵام زۆربەشیان بە زەحمەت پاشکەوتکردنیان هەیە. باسی کێشەی دارایش کرا کە بەربەستی سەرەکی بەردەم گەشەسەندنی زیاتر لە سەدا ٦٠ی ئەو کار و بزنس و کۆمپانیایانەیە کە لەم توێژینەوەیە دا ڕووپێوکران. دەرئەنجامەکانی ئەم ئەم ڕاپۆرتە بۆ ئاگاداربوون و زانینی  کاریگەرییەکانی بەشداریکردن لەتاقیکردنەوەی گشتییەکانی مەشق و ڕاهێنان و لە باشتر پاشکەوتکردن بەکاردێن.  

English

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە