توێژینەوەی پسپۆڕان -
پانێڵی توێژینەوە: کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق (دەرئەنجامە سەرەکییەکان)
توێژینەوەی پسپۆڕان -
پانێڵی توێژینەوە: کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق (دەرئەنجامە سەرەکییەکان)
پانێڵی توێژینەوە: ووردەکارییەکانی دەرەنجامە سەرەکییەکانی کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق لە کارێکی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک (FAO) و سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) دا. توێژینەوەکە بەدواداچوونی بۆ ٨٩٣ کار و بزنسی بچووک و مامناوەند کرد بە درێژای ساڵی ٢٠٢٠ بۆ پێوانەکردن و دیاریکردنی زەرەر و زیانەکانیان و دەستنیشانکردنی چۆنیەتی ئەوە کە ئەو کار و بزنسانە چۆن خۆیان لەگەڵ کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆڕۆنا گونجاندووە و چۆن لەگەڵی هەڵیان کردووە.
بەتێکڕا، هەموو ئەو کەرت و سکێتەرانەی کە توێژینەوەکە لەخۆی گرتبوون باسی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان یان کەمی فرۆشتنیان کرد لە ماوەی نێوان شوبات، کە پێش سەرهەڵدانی کۆڕۆنا، تا کانوونی یەکەم، واتا کۆتایی ماوەی کۆڕۆنا. لەماوەی ئەو ساڵەدا، ژمارەیەکی زیاتر کار و بزنسەکان بەهۆی کۆڕۆناوە توشی قەرزکردن بوون، زۆربەی هەرەزۆریشیان قەرزکردنەکانیان بەشێوە و ڕێگە نافەرمییەکان بوو.
ژمارەیەکی زۆر، نیوەی ئەو کار و بزنسانە باسی ئەوەیانکرد کە مەترسی داخستنی یەکجارەکیان لەسەر بوو لەماوەی حوزەیران تا کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. دوای لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری کارمەند و ستاف لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتایەکەوە، دووبارە خستنەوە سەرکار ڕووی لەباشبوونەوە کرد لەماوەی نێوان حوزەیران تا تشرینی دووەمی هەمان ساڵـ بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا تا کۆتای ئەو ساڵەش هەر نەگەیشتەوە ئاستەکانی پێش سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا.
لەماوەی ئەم توێژینەوەیەدا، ئەو میکانیزمانەی کە ئەو کار و بزنسانە بەکاریان هێنا بۆ خۆگونجاندن و هەڵکردن لەگەڵ ئەو زەحمەتییە داراییانەی کە بەهۆی کۆڕۆناوە دروستبوون میکانیزمی جیاواز جۆراوجۆر بوون. لەسەرەتا دا، ئەو کار و زبنسانە کارمەند و کرێکارەکانیان بەڕێکرد و ناردنیانە ماڵەوە، دواتر، داواکەمکردنەوەی باج و ڕسوومات و تێچووە داراییەکانیان کردەوە، ئینجا هەوڵیان دا ستڕاتیژیەتەکانی بە بازاڕکردنیان زیاتر بکەن. هەمان ئەو ٨٩٣ کار و بزنسەی کە توێژینەوەکە گرتبوونیە خۆ لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا سێ جار ڕووپێوکران: لە ٢٢ی حوزەیران تا ٧ی تەمووز، لە ٩ی ئەیلول بۆ ١٨ هەماتن مانگ و، لە ٢٩ی تشرینی دووەم تا ١٥ی کانوونی یەکەم. کار و بزنسەکانیش لەسەرانسەری ١٥ پارێزگای عێراق بوون و لە ١٦ کەرت و سێکتەری جیاواز و جۆراوجۆر بوون.