توێژینەوەی پسپۆڕان -
توێژینەوەی پانێلێ ٤: کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق
توێژینەوەی پسپۆڕان -
توێژینەوەی پانێلێ ٤: کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک (FAO) و سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) هەڵسەنگاندنێکیان بۆ کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق کرد لەماوەی نێوان شوباتی ٢٠٢٠ تا حوزەیرانی ٢٠٢١. لەماوەی چوار گەڕی ڕووپێوی کردن دا، بەدواداچوون بۆ کاریگەرییەکانی داخستنی سنوورەکان لەسەر داهات، بەرهەمهێنان، خستنەسەرکار و دەستگەیشتن بە سەرچاوەکان و توانای فرۆشتن کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو میکانیزمانە کرا کە بۆ هەڵکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکە بەکارهاتوون.
دواهەمین ڕاپۆرت، توێژینەوەی پانێڵی چوارەم: کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق ئەو دەرئەنجامانە دەخەنەڕوو کە لەگەڕی چوارەمی داتاکان و شیکارکردنیان هاتوونەتە ئاراوە بەپێی تێپەڕبوونی کاتی سەرهەڵدانی ئەو پەتایە. دەرئەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتە هی ساڵ و نیوێک دوای سەرهەلدانی کۆڕۆنایە لە عێراق، کە تا ئەو کاتیش کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان بەتەواوی نەبوژابوونەوە لە کاریگەری ئابوریەی کە بەهۆی ئەو پەتایەوە کەتبووە سەریان. تا کۆتاییهاتنی ماوەی توێژینەوەکە لە حوزەیرانی ٢٠٢١ دا، بە تێکڕا، داهاتی مانگانەی ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە بەڕێژەی لەسەدا ٦٠ هەر لەشوێنی خۆیان مابوونەوە، وەک هی ئاستی سەردەمی پێش کۆڕۆنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە ژمارەی کارمەندەکانیان کەمبۆوە بە بەراورد بە سەردەمی پێش پەتاکە. لەماوەی نێوان کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ تا حوزەیرانی ٢٠٢١ کە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا بوو، لە سەدا ٦٨ی خاوەنەکانی ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە قەرزیان کردبوو، لە سەدا ٨٠ یان ئەو قەرزەیان بەهۆی کۆڕۆناوە کردبوو. لەبەرئەوەی ئەم کێشە و ئاستەنگە داراییانە تا حوزەیرانی ٢٠٢١ کاریگەری کردە سەر لە سەدا ٢٦ی ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە و لە سەدا ٣١ یشیان نیگەرانی ئەوەبوون کە چۆن بتوانن ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانەیان لەدوای قەیرانی کۆڕۆناوە ببوژێننەوە. ڕێژەی ئەو کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانەی کە باسی ئەوەشیان کرد کە مەترسی ئەوەیان هەیە کە کارەکەیان بەیەکجاری دابخەن بۆ نیو هێندە کەمبوویەوە لە نێوان حوزەیران تا کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. دوای لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر کارمەندەکانیان لەسەرتای سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆناوە، دووبارە کارمەنجیان خستەوە سەرکار و دەستیان بە بوژانەوە کرد لە حوزەیران تا تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢١یش هەر نەیاتوانی بگەنەوە بە ئاستەکانی پێش پەتاکە.
ئەم توێژینەوەیە ڕووپێوی بۆ هەمان ئەو ٧١٦ کار و پڕۆژە و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە کرد لە ١٥ پارێزگادا و ١٦ کەرتی ئابوری گرتبووە خۆ. کۆکردنەوەی داتای چوار گەڕ لە ماوەی ٢٢ی حوزەیران بۆ ٧ی تەمموز، ٩ی ئەیلول بۆ ١٨ هەمانگ مان، ٢٩ی تشرینی دووەم بۆ ١٥ کانوونی یەکەم و ٨ی حوزەیران بۆ ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بوو.