شیکاری زنجیرەی بەها -
گەڕان بەدوای دەرفەتە ئابورییەکان لە کەرتی کشتوکاڵی-بازرگانی لە عێراق (هەرێمی کوردستانی عێراق)
شیکاری زنجیرەی بەها -
گەڕان بەدوای دەرفەتە ئابورییەکان لە کەرتی کشتوکاڵی-بازرگانی لە عێراق (هەرێمی کوردستانی عێراق)
ئەم ڕاپۆرتە ئەو دەرئەنجامە سەرەکیانەی توێژینەوەیەک دەخاتەڕوو کە بەناونیشانی (دەستنیشانکردنی دەرفەتە ئابورییەکانی کشتوکاڵی-بزنسی لەسەر بنەمای شیکاری زنجیرەی بەها) کە جەخت دەخاتە سەر هەولێر و دهۆک و سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا. ئەم ڕاپۆرتە بەشێکە لە کۆمەڵێک شیکاری لە زنجیرەی بەها کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ-ەوە لە ١٠ پارێزگا ئەنجامدراون. ڕاپۆرتەکە شیکارییەکی ووردوقوڵ بۆ چوار زنجیرە بەهای کشتوکاڵی دەکات کە ئەو چوار زنجیرە بەهایە ئەگەر گەشەندنی زۆریان هەیە لە هەرێمی کوردستان دا. چوار زنجیرە بەها کشتوکاڵییەکەش ئەمانەن:
· مەڕ و ماڵات (شیر و ماست)
· گولەبەڕۆژە
· مانگا (گۆشتەکەی)
· تەماتە
بۆ هەر یەک لەو زنجیرە بەهایانە، جەختی توێژینەوەکە لەسەر یەک یان دوو پارێزگا بووە، بەگوێرەی ئەوەی کە ئەو کەرتە لاوەکییە بەزرترین ئەگەری گەشەسەندنی هەیە یان پێشتر بە باشترین شێوە گەشەی کردووە و هێشتان دەرفەتی گەشەکردنی زیاتر ماوە. بۆ زنجیرە بەهاکانی مەڕ و ماڵات و مانگا، جەختی توێژینەوەکە لەسەر پارێزگای هەولێر بوو، بۆ هی گوڵەبەڕۆژە جەختەکەی لەسەر پارێزگای سلێمانی بوو، بۆ تەماتەش جەختی توێژینەوەکە لەسەر پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بوو.