وەکو کچی دایکێکی نابیست، ژیانی ساها فەرید هەر زوو بە خەم و خەفەت و بەرپرسیارەتییەوە دەستیپێکرد. دوای لە دایکبوونی، باوکی بانگهێشتی شەڕی ئێران-عێراق کرا لە ساڵی ١٩٨٨. ساها دەڵێت سەرباری بەربەست و زحەمەتییەکانی ماڵەوە، لە ژینگەیەکی پڕ خۆشەویستی گەورە بووە کە وایکردووە متمانەی بەخۆی هەبێت.
ساها بەردەوامبوو و گوتی "زانیم کە دەبێ ئیتر من گوێیەکانی دایکم بم و قسەکانی تێبگەیێنم. لەبەرئەوەی من هەر لە تەمەنێکی زووەوە دەبوایە تێبگەم کە دایکم چی دەڵێت، بووە هۆی ئەوەی کە حەزی یارمەتی کەسانی دیکەی نابیستم لا گەڵاڵە بێت و، فێری هەڵگرتنی بەرپرسیارەیتی ببم".
ساها ئێستا دەرمانخانەی سەوسەنی هەیە لە شاری تکریت. سەرەڕای ئەوەی کە دەرمانخانەکەی خزمەت بەو کەسانەی دەکات کە سەردانی ئەو شوێنە دەکەن، شانازیش بەوەوە دەکات کە ژمارەیەکی زۆری ئافرەت لەلای کاردەکەن، کە ئەگەر وانەبووایە، وێڵێ دەستکەوتنی کارێک دەبوون، ساها زۆر بە تامەزرۆی و ماندوونەناسانە بەدوای ڕێگە و دەرەچەیەک دادەگەڕا بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکەی.
تا لە ٢٠٢٠ دا، دوای بەرچاوکەوتنی پڕۆگرامی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF)، هەر چەندە باوەڕپێکردنی پڕۆگرامێکی لەو جۆرە زەحمەت بوو، بەڵام ساها داواکاری پێشکەشکرد. دوای چەند مانگێکی کەم و لە ساڵی ٢٠٢١ دا دەرمانخانەکەی بە بڕی ١٥,١٠٠ دۆلاری ئەمریکی هاوکاری ماددی کرا.
ئەو پارەشی بۆ کڕینی چەند ئامێرێک بەکارهێنا، لەوانەش: کۆمپوتەرێک، ئامێری پشکنین و چارەسەری پێست و، ئامێری نیشاندانی ئەگەری هەبوونی نەخۆشی بێ ئەوەی ئەو کەسە سەردانی دکتۆری پسپۆڕ بکات. ئەو ئامێرەش گرنگییەکی تایبەتی بۆ شارەکە هەبوو، لەبەرئەوەی دانانی وادەی بینینی دکتۆر لە نۆرینگە چەند هەفتە یان مانگێکێ پێدەچوو. ئێستا بەو ئامێرە تەنیا بە ٥,٠٠٠ دیناری عێراقی کە، دەکاتە ٣,٥ دۆلاری ئەمریکی، نەخۆش دەتوانێت پشکنینی فشاری خوێن، پلەی گەرمی، کێشی لەش و چەند ڕێنماییەکی بۆ رێکخستنی ژەمە خۆراکی تەندروستی دەستکەوێت.
لە ئێستادا، ئەو کەسانەی پێویستیان بەو پشکنینە پزیشکییە یە، سەرەیان بۆ دەرمانخانەکە گرتووە، دەتوانن بە بڕە پارەیەکی کەم ئەنجامی پشکنینەکانیان بەدەست بخەن. سەردانیکەران بەهەمان شێوەی کەلوپەل ماڵ چاو بە دەرمانەکان دا دەگێڕن و ساهاش بەخێرهاتنێکی گەرمیان دەکات و هاوکاری و ڕێنماییان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانەکان پێدەدا.
بە پێدانی ئەو هاوکارییە ماددیە، ساها توانی سێ کارمەندی دیکە بخاتە سەرکار، یەکێک لەوانەش شیرین ساریە. سەرباری ئەوەی کە شیرین بڕوانامەی لە زانستەکانی کۆمپیوتەر دا هەیە، زۆر گرفتاری دۆزینەوەی کارێک بوو لە بوارەکەی خۆی دا. بەڵام ئێستا شیرین بەو زانست و پسپۆڕیە تایبەتیەی کە هەیەتی کار لە سەر ئیشپێکردنی کۆمپیوترە نوێیەکەی دەرمانخانە دەکات.
دوای ئەوەی داعش لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ دا دەستی بەسەر شاری تکریت دا گرت، هاوسەر گیریەکەی ساها هەڵوەشایەوە. ئەو ڕۆژە کە هەر تازە ساها بە نەشتەرگەری منداڵی ببوو، داعش دەستی بەسەر هەموو بازگەکان دا گرت، بۆیە خۆی خانەوادە و منداڵە تازە لە دایکبووەکەی ناچار بوون هەڵبێن. لەسەر بڕیاری لە کوێ نیشتەجێبوونی خانەوادەکە، درز کەوتە نێوان ساها و هاوسەرەکەی. هاوسەرەکەی بڕیاری دا لەگەڵ دایک و بابی بمێنێتەوە، لەوکاتەی ساها بەخۆی بە کوڕە تەمەن چەند ڕۆژییەکەی و لەگەڵ ماڵی بابی ڕێگەی گەشتێکی ٨ کاژێری تاقەت پڕوکێنیان بەدرێژای سنووری ئێران بەرەو بەغدا گرتەبەر.
ناوبراو گوتی "دەبێت ئەوەی لە توانات دایە بیکەی تا خانەوادە بەیەکەوە بمێنێتەوە، بەڵام دۆخێکی وەها خێزان لەبار یەک هەڵدەوەشێنێ".
دوای ئەوەی شارەکە کۆنتڕۆڵکرایەوە و لەژێر دەستی داعش دەرهێنرا، ساها لەگەڵ خانەوادەکەی دا گەڕایەوە شاری تکریت و دەستی بەکاری دەرمانخانەکەی کردەوە.
لەوەتەی ساها لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، هەر کەتیعەی دایکی لە بەخێوکردنی دوو کوڕە ٨ ساڵی و ١٠ ساڵییەکەی هاوکاریکردووە. دایکی بە ڕووێکی گەش و بە بزەیەکی زۆرەوە گوتی "ساها هەرچی کردبێت، هەمیشە هەر پشتگیریم کردووە، لەبەرئەوەی دەزانم کە توانای ئەنجامدانی ئەو شتەی هەیە".
سەرەڕای پاڵپشتیکردنی دایکی و دوو کوڕەکەی، برایە تەمەن ١٦ ساڵیەکەشیان، وەلید، لەگەڵیان دەژی. وەلید گوتی " زۆر شانازی بەساهای خوشکمەوە دەکەم و زۆر پێی سەربەرزم. کاتێک ساها دەبینم، هەستدەکەم کە داهاتوویەکی ئارام و ئەمینم هەیە، چونکە ساها پشتگیری بەدەستهێنانی خەونەکانم دەکات".
وەلیدیش دەیەوێت شوێنە پێیەکانی ساهای خوشکی هەڵگرێت و ئەویش ببێتە دەرمانساز لە شاری تکریت.