کۆمەڵێک پیاو بۆ وەرگرتنی ژەمە نانی نیوەڕۆیان سەرەیان بەستبوو، بەم دەم خواردن تێکردنەوەش گاڵتەوگەپیان دەکرد و پێدەکەنین. جگە لە مووچەکانیان و کرێی هاتووچۆیان، خواردنی ژەمی بەیانی و نیوەڕۆیان بۆ دابیندەکەین لە کارگەی بەرهەمە شیرییەکانی کاهی لە گوندی قەسیر عزدین-ی پارێزگای دهۆک دا.
هشیار خوڕشیدی ٢٨ ساڵ یەکێک لەو کرێکارانەی کە ماوەیەکی درێژە لەو کارگەیە کاردەکات و بە ئاسانی هەموو ئامێرەکان ئیش پێدەکات و بەرپرسی یارەمەتیدانی کرێکارەکانی دیکەشە لە بەڕێوەبردنی کارەکانی دروستکردنی بەرهەمە شیرییەکانی کارگەکە. ئەو پشکە و دڵۆپە شیر و ماستە تازانەشی کە لە سۆندەی موزەخە و ترۆمپایەکان دەرچوون، دەکەوتنە سەر پۆتینە ڕەشەکانی کە لەبەری بوو.
بەم دواییانە، هشیار کۆمەلێک کرێکاری تازەهاتووی فێردەکرد کە، وەکو بەشێک لە پێویستییەکانی پێدانی هاوکاری ماددی بەبڕی ٣٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان (EDF)ەوە بەو کارگەیە لە ساڵی ٢٠٢١ دا خرابوونە سەرکار. کارەگەکەش ئەم پارەی لە کڕینی ئامێر و خستنە سەرکاری ٥ کرێکاری دیکە و زیادکردنی جۆری بەرهەمەکانی خەرج کرد.
چەند ساڵێکی کەم بەر لەئێستا، سەربەست سەعید-ی تەمەن ٢٠ ساڵ-یش هەر لەو کارگەیە کاریدەکرد، بەڵام کاتێک لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەهۆی کۆڤید-١٩ەوە خواست و بەرهەمهێنان کەمبۆوە، کارەکەی لەدەست دا.
بۆ چەند مانگێک سەربەست هەر بێ کار بوو، ئینجا توانی کارێک لە کێڵگەی پەلەوەر/دەواجن بدۆزێتەوە و کارەکەشی بەسەخت و ئەستەم وەسفکرد.
ناوبراو گوتی "تەنیا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لەو کارە بەردەوامبووم. ئیتر بەرگەم نەگرت. ئێستا زۆر دڵخۆشم کە جارێکی دیکە بۆ کارگەی کاهی بۆ بەرهەمە شیرییەکان گەڕاومەتەوە، لەوکەتەی کە خواست و بەرهەمهێنان زیادیکردەوە، دەستیان بە هێنانەوەی کرێکارەکان کردەوە".
بەهۆی وەرگرتنی هاوکاری ماددی لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان (EDF)ەوە، حوسێن ئەحمەد-ی تەمەن ٢٠ ساڵانیش سێ مانگ پێش ئێستا خرابووە سەرکار. حوسێنیش گوتی دوای کردنی چەند کارێک بۆ ماوەی کورت کورت، ئێستا زۆر سوپاسگوزارە کە کارێکی بەردەوام و درێژخایەنی دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت هەم پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە دروست بکات و هەم پارەش بۆ پاڵپشتیکردنی خانەوادەکەی پەیدا بکات.