لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دا، دوای بۆمبارانکردن گەڕەکەکەیان لە بەری کۆنی موسڵ، تحریر لە نەخۆشخانە بەئاگاهاتەوە.
بەهۆی بۆمبارانکردنی ماڵەکەیان، تحریر لە هۆش خۆی چوو و هاوسەرەکە و هەردوو کوڕە ٤ ساڵان و ٨ ساڵانەکەشی گیانیان لە دەست دا. کوڕە ١١ ساڵانەکەی دیکەی و کچە ٦ ساڵانەکەشی لە نێو پارچە وپلوچ و دار و پەردووی خانووە وێرانبووەکەیان ڕزگاریان بوو.
تحریر ماڵ و حاڵی لێ تێکچوو، دایک و بابیشی نەمابوو، بۆیە ناچاربوو لەگەڵ خەسوو و خەزووری بژی.
دوای ئەوەی کە ووردە ووردە شۆکی ئەو هەموو لە دەستدانە بەریدەدا، بۆی دەرکەوت کە دۆخی ئەو شوێنە بۆ خۆی و منداڵەکانی گونجاو و تەندروست نییە و بڕیاریدا سەر لەنوێ دەستپێ بکاتەوە.
بۆئەوەی بکەوێتە سەر ژیانی خۆی، تەحریر بریارێکی زەحمەت و بە ئازاری دا کە جێهێشتنی منداڵەکانی بوو بۆ ماوەی دوو ساڵ. کاتێک بۆ کارکردن هاتەوە شاری موسڵ، کەم کەس لە دۆخ و گوزەرانی تەحریر تێدەگەیشت، تەنیا مەهیە یوسف نەبێت، خاوەنی کارگەی ئەل یەقین بۆ بەرهەمهێنانی خۆراکی. لەبەرئەوەی مەهیە خۆشی هاوسەر و دوو کوڕی لە شەڕ لەدەست دابوو. هەستی بەو ئازار و توانایە دەکرد کە لەناخی تەحریر دا پەنگیخواردبوو بە دوای ژیانێکی باشتر بۆ خۆی و بۆ منداڵەکانی دا دەگەڕا.
دوای لە دەستدانی هاوسەر و منداڵەکانی، هەمان ئەو ڕوحیەتەی تەحریر لە مەهیە هەبوو بۆ دامەزراندنی کار و بزنسی خۆی، ئامانجیشی خستنە سەر کاری ئەو ئافرەتانەبوو کە بێوەژن بوون یان جیاببوونەوە.
بۆیە، سەرەڕای خستنە سەرکاری تحریر، هەر لە نهۆمی سەرەوەی شوێنی کارەکە دا شوێنی مانەوەشی بۆ دابینکرد تاوەکو تحریر بتوانێت پارە پاشەکەوت بکات و منداڵەکانی بهێنێتەوە موسڵ. مەهیە گوتی "کە بەدۆخێکی سەخت دا تێدەپەڕی، ئەوا بەهێزتر دەبی، چەندان دەرسی لێوەردەگری تا پاڵپشتی کەسانی دیکەی پێ بکەی و بەهێزیان کەی".
لەوکاتەی تحریر هەویری دەکرد، فەسڵە محمودی ٥١ ساڵ لە ژوورەکەی تەنیشتی دانشتبوو خەریکی دەرهێنانی کەرەستەی دۆڵمەبوو.
دوای شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دا، خانەوادەی فەسڵەش پێش نۆ ساڵ بە ناچاری بۆ دهۆک هەڵاتبوون.
فەسڵە خۆی خانەوادەکەی ماوەیەک لە کامپ ژیان، دواتر چوونە کێلگەیەکی کشتوکاڵی کە لەبەرانبەر مانەوە لەو شوێنە کرێکاری بۆ خاوەن کێلگە کشتوکاڵییەکە دەکەن. لەبەرئەوەی نە هاوسەرەکەی و نە چوار منداڵەکەی جگە لەو کێڵگەیە نەیانتوانی هیچ کارێکی دیکە بدۆزنەوە، هەربۆیە کەمێک نزیک بۆوە و هیوای ئەوەی دەخواست کە شتەکان باشتر بن بۆ خانەوادەکەی. فەسڵە زۆر سەرقاڵ بوو زۆر بە پەلە کەرستەکانی ئامادە دەکرد و چووە ژوورەکەی دیکە تا ژوورەکە پاکیبکاتەوە و قاپەکان بشوات. ئیتر تا کۆتایی، ئەو ڕۆژە بەو شێوەیە بەردەوامبوو.
دوای ئەوەی کارگەی ئەل یەقین بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک-یم جێهێشت، فەسڵە زۆر بە پەرۆشەوە سڵاوی لە خانەوادەکەی دەکرد کە ئەوان لە خانووەکەیان کەلە کێڵگەیەکی پڕ لە سەوزایی بون و، قاڕە و بۆڕەی مانگایەکان و باعەی مەڕەکان و قیڕەقیڕی قازو مراوییەکان تێکەڵی دەنگی باڵندە و مێرووەکان ببوو، وەکو مۆسیقایە ئەو ناوەی پڕکردبوو.
سەلیم-ی هاوسەری فەسڵە گوتی "ئەو خانووە هی خۆمان نییە، حەزدەکەین بگەڕێنەوە گوندەکەی خۆمان. بەڵام کاتێک ئەو خانەوادەیە هەوڵیان دا بگەڕێنەوە، بینیان کە خانووەکەیان خاپوور بووە و هیچ هیوایەکیشیان بۆ بنیاتنانەوەی نەبوو. ناو براو گوتیشی زۆر سوپاسی ئەو خاوەنکارە دەکات کە دەرفەتی کاری بە فەسڵە داوە تا بژێوی ژیانیانی پێدابینبکەن. هیوای ئەوەشی دەخواست کە ئەگەر بتوانن بگەڕێنەوە سەر ژیانی خۆیان ئاخۆ دەبێت چ خۆشیەکیان پێ بدات".
کاتێک مەهیە دەستی بە دروستکردنی کارگەی ئەل یەقین بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان کرد، وەکو زۆربەی ئافرەتە خاوەنکارەکانی دیکە لە عێراق، گوتی گەورەترین بەربەستی بەردەمم کۆمەڵگەبوو. بەگشتی هانی ئەوە نادرێت کە ئافرەت کار بکات و بە تەنیا کار و بزنسێک بەڕێوەببات. مەهیە باشدەیزانی کە چۆن ئەو داب و نەریتە کۆمەڵایەتیانە دژی ئەوەن کە ئافرەتێک ببێتە سەرۆکی خێزان، بەڵام هەر کۆڵی نەدا. بەم دواییانە کارەکەی بڕی ١٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی هاوکاری ماددی لە لایەن سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) پێدرا، ئەمەش دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخساند کە بزنسەکەی بباتە شوێنێکی بەرفراوانتر. هەروەها تەباخ و سەلاجەی زیاتری کڕی و دەرفەتی کاری زیاتری ڕەخساند، کە ئێستا ئەو شوێنە لە هەبوونی دوو کارمەندەوە بۆ هەبوونی ٢٠ کارمەن گەشەیکردووە. گوتیشی کە بەردەوام هێز و توانای ئەو ئافرەتانەی بۆ دەردەکەوێت کە دەیانخاتە سەر کار.
ساڵێک پێش ئێستا، تحریر بۆ ماوەی چەند مانگ لە نهۆمی سەرەوەی شوێنی کارکردنی لە ئەل یەقین بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان دەمایەوە تەنیا بۆ ئەوەی پارە پاشەکەوت بکات. دواجار تحریر توانی کە شوققەیەک بۆ خانەوادەکەی بگرێت. ئێستا کچە ١١ ساڵەکەی، ڕەهاف، دەچێتە قوتابخانە و کوڕەکەشی کەرستە وپیداویستی ناو ماڵ دەفرۆشێت لە موسڵ و خەونی ئەوەشی هەیە کە بتوانێت سەرتاشخانەیەک دابنێت.
کاتێک ڕەهاف لەماڵەوەیە لەبەردەم سۆپە دادەنیشت و خەریکی وێنەکێشانە. برایەکەی لە ژوور سەری ڕەهاف چەند لەوحەیەکی ڕەنگاوڕەنگی لەسەر ئەو دیوارە سادەوساکارە هەڵواسیوە تا وا لەو شوققەیە بکات کە برێک شێوەی بە ماڵ بچێت.
ڕەهاف بەڵێنی دەدا کەجارێکی دیکە هەرگیز لە دایکی جیانەبێتەوە. لەناو لەوحەی وێنەکێشانەکەشی وێنەی چەندان ئافرەتی عێراقی کێشرابوو و خەت خەتۆکەی نووسینی ناوی خۆی هەبوو. وێنەی دوو ڕوخسای پڕ زەردەخەنەی خۆی و دایکی لەسەر پەڕێک کێشابوو و لە ژێریشی نووسیبووی "خۆشم دەوێی دایە گیان ئەتو ژیانمی".