لەسەر شەقامەکەی بەردەم دارتاشخانەی عەلی، غەسان ئەحمەدی ٤٥ ساڵ لەبەر ڕۆژ ڕاوەستابوو و پارچەی دارەکانی چەور دەکرد. پارچە و تەپ و تۆز و وورد و خاشی دارەکانیش لە دەرگای دووکانەکە دەهاتنە دەرەوە و دەوروبەری غەسان یان تەنیبۆووە لەسەر شەقامەکەدا.
لەبەرئەوەی غەسان ٧ ساڵ بوو لەوێ ئەو کارەی دەکرد، کارەکەی تاڕاددەیەک جێگیربوو، وایکردبوو کە ژیانێکی باش بۆ خۆی و خانەوادە ٨ کەسیەکەی دەستەبەربکات.

عەلی حەمدی تۆفیق دوای ئەوەی کە خۆی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ وەکو دارتاش کاریکرد، ئەو دارتاشخانەی عەلی ئەل سەوێنی دامەزراند. سەرتا هەر بە تەنیا دەستیپێکرد و تەنیا یەک دانە ئامێری هەبوو. دوای ساڵانێک لە کارکردن، کارەکەی فراوانکرد و ٧ کارمەندی خستە سەرکار و شوێن پێی خۆی لە بازاڕدا قایم کرد.
بەڵام لەکۆتاییدا، دوای دەیان ساڵ کارکردن و دروستکردنی کەلوپەلی ماڵەوە بە هەمان دیزاین، ووردە ووردە هیچ بیرۆکەی تازەی و نوێگەری دیزاینکردنی نەما. هیچ بەرەوپێشچوونێکی لەکارەکەی دا نەدەبینی و پەی بە هیچ ڕێگەیەکی برەودان بەکارەکەی نەدەبرد. هەربۆیە کاتێک بڕی ٢٥,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی هاوکاری ماددی لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) وەرگرت لە ساڵی ٢٠٢١ دا، دەرفتێکی گەورەی گۆڕانکاری هاتە پێشەوە.

ناوبراو گوتی "بەر لەپێدانی ئەو هاوکارییە ماددییە، هیچ هۆ و پاڵنەر و بیرۆکەی دروستکردنی دیزاین و مۆدێلی نوێم نەبوو، کەرستە و ئامێری ئەوتۆم لەبەردەست نەبوو". عەلی کاتێک هاتە سەرباسی ئەوهەستەی کە بەهۆی کڕینی ئامێرە نوێیەکانەوە بۆی دروست بووە ڕووخساری لەگەڵ گەشایەوە.
هەروەها گوتی "بیرۆکەی دروستکردنی دیزاینی تازەم بۆ هات و ویستم لەڕێگەی سۆشەڵ میدیاوە بیانگەیێنمە کۆمەڵگەوە، لەوکاتەوە کارێکی زۆرمان بۆ هاتووە".

یەکێک لە تازەترین دیزاینەکانی عەلی دیکۆرێکی تازەی مەتبەخ بوو، کە ئێستا زۆر بەربڵاو بووە لە نێو کۆمەڵگەدا. بۆ ئەوەی ئەو هەموو کار و خواستە زۆرە ڕابگەین، هەستاین بە هاوردەکردنی کەرستەی خام لە کەرکووک و هەولێرەوە، بەم جۆرەش کارێکی زۆرمان بۆ ئەو کارگە عێراقیانەش ڕەخساند کە کەرستەی خامی پێویست بۆ دارتاشان دابیندەکەن.

مەزەر نەسرەت-ی ٢٣ ساڵ، بۆ ماوەی دوو ساڵە لەو دارتاشخانەیە کاردەکات، لەماوەیەدا، لەکرێکارێکی تازە بووەتە کرێکارێکی کارامە و شارەزا. هەروەها سۆشەڵ میدیاشی هێناوەتە ناو کارەکە و یارمەتی عەلی خاوەنکاری داوە تا پەیجی فەیسبووک و ئینستگرم دابنێت ئاستی خواست لەسەر کارەکانیان بەرزبکاتەوە. ئێستا پەیجی @carpentrytikrit ٣٠٠٠ فۆلۆوەر و هاوڕێی هەیە.