عەبدوڵا سەعدی تەمەن ٤٥ ساڵ، بۆ ماوەی ١١ ساڵە لە شیرینی و فڕنی سەڵاح الدین کاردەکات. لەو ماوەیشەدا، بینیوویەتی کە شوێنەکە گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیووە: پەنجەرەی جوانتری خستنەڕووی شیرینییەکان و بەرهەمەکان، دیزاین و جۆری زیاتری کێک و کارمەندی نوێ.
عەبدوڵا بە چاوی خۆی ئەوەی بینیووە کە چەندان گەنجی تازە و نە شارەزا هاتوونەتە ئەو دووکانە و پاشان فێری ئیشەکە بوون، بوونەتە وەستا و ئینجا بوونە خاوەنکاری لێهاتوو و شارەزا. هەروەها ئەوەی بینیووە کە ساڵ بە ساڵ منداڵانی تکریت گەورە دەبن و دایک و بابیشیان دێنە ئەو دووکانە بۆ کڕینی شیرینی بۆ یاد و بۆنەی گەورە بوونیان. کەسانی دیکەش هەن کە سەردانی ئەو دووکانە دەکەن بۆ کڕینی شیرینی، لەوانەش: ئەوانەی تازە هاوسەرگیری دەکەن، ئاهەنگی ساڵیادی هاوسەرگیریکردنیان دەگێڕن، دووگیانی تازە یان یادی لە دایکبوونی منداڵ. ناوبراو بەڕووێکی گەشەوە گوتی "من هاوڵاتیان لە باشترین ڕۆژەکانی ژیانیان دا دەبینم".
لەپاڵ چێژوەرگرتن لەکارەکەم، ئەو سەقامگیری و خۆشیەی کە بەهۆی کارەکەی لەناو خانەوادەکەی دروستبووە، ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیووە لەوەی کە ئەو خانەوادەیە لە باری ئاوارەبوونەوە ببووژێنەوە.
کاتێک داعش لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دا دەستی بەسەر شاری تکریت دا گرت، هەموو شتێک لە خانەوادەی عەبدوڵا گۆڕا و هیچ وەک خۆی نەما. وەکو زۆربەی کار و بزنسەکانی ئەوکات، ئەو شوێنە داخرا. لەبەر سەلامەتیان، عەبدوڵا و هاوسەر و چوار منداڵەکەی ناچاربوون بۆ کەرکووک هەڵبێن. ئەو ترسەی عەبدوڵا و هاوسەرەکەشی لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو کە داعش دوو کوڕە گەنجەکەیان بباتە ڕیزەکانی خۆی. بۆ ماوەیەکی کەم و تەنیا بۆ ساڵێک لە کەرکووک مانەوە، هەندێکجار هەر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان دەمانەوە و دەخەوتن، هەندێکجاریش بۆ چەند مانگێکی کەم لە ژووری کۆگای خانەوادەیەک دا ژیانیان دەبردەسەر کە، تەنانەت ئەو ژوورەشیان بە خێر لەلایەن خاوەن ماڵەکە پێدرابوو.
دواتر، پاش ئەوەی کە شاری تکریت لەژێر دەستی داعش دەرهێنرا، عەبدوڵا گەڕایەوە و بینی کە ماڵەکەی هیچ بەسەر یەکەوە نەماوە.
عەبدوڵا گوتی " وەکو ئەو بوو هەموو شتێک سەرلەنوێ دەستپێبکەینەوە". خۆشبەختانە، عەبدوڵا توانی دووبارە دووکانی شیرینییەکەی بکاتەوە و بیگەڕێنێتەوە باری ئاسایی پێشووتر خۆی.
لە ساڵی ٢٠١٩، بەبڕی ٢٧,٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی، لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژکان (EDF)ەوە هاوکاری ماددی ئەو دووکانی شیرنییەی عەبدوڵا کرا، ئەمەش وایکرد کە بتوانێت زیاتر کارەکەی فراوانبکات و جۆری دیکەی نوێ کێک و شیرینی زیاد بکات. هەروەها ٧ کرێکاری دیکەیان بۆ ئەو ١٧ کرێکارەی هەیانبوو زیاد کرد.
دووبارە دووکانی شیرنیەکە گەشانەوەی بەخۆیەوە بینی و کڕیارێکی زۆر ڕوویان تێکرد و کرێکارەکانیش پێڕانەدەگەیشتن، لە لایەک شێفی وەستای گەورە خەریکی ڕازاندنەوەی کێک و شیرینییەکان بوو، لە لایەکی دیکەشەوە کرێکارە گەنجەکان مەواد و کەرستەکانیان دەهێنایە ژوورەوە کە تەپ و تۆزی ئارد و شەکر ئەو ناوەی هەموو تەنیبووەوە.
عەبدوڵا، وەکو یەکێک لە کۆنترین و شارەزاترین کرێکاری ئەو شوێنە، کرێکارە تازەکان فێردەکات، کە زۆربەیان لە خێزانی هەژار و کەمدەرامەتن. هەروەها عەبدوڵا زۆر لە خودی خاوەن دووکانی شیرنییەکەش، ئەحمەد یوسف تاڵب، نزیکە.
لەسەر بەردەوام گەشەسەندنی دووکاین شیرینییەکە، ئەحمەدی خاوەنکاریش گوتی "تەنیا سوود و قازانجی خۆمم ناوێ، بەرەوپێشچوون و خۆشگوزەرانی کرێکارەکانم و خانەوادەکانیانیشم دەوێ".