سەندوقی گەشە پێدانی پڕۆژەى ئافرەتان

چێشتخانەی شەناشیل – بەسڕە

عەواتف عبدالرزاق-ی ٤٢ ساڵ بەو پەڕی وزرە و تامەزرۆییەوە هاوشێوەی ڕاهێنەرێکی تۆپی پێ ڕابەرایەتی و سەرکردایەتی ستافەکەی دەکات لەو دووکانی شیرینیە دا.

کاتێکیش خەریکە پەنیرەکە دەسووتێت یان کێکەکە بەباشی هەڵناستێت، ئەوا عەواتف هەڵگێڕ و وەرگێڕی پێدەکات و بە تەکنیک و ئەزموونی چەند ساڵەی خۆی ناهێڵێت بسووتێت. زۆر بە گورج و گۆڵی لە دووکانەکە دەهاتوو و دەچوو و گۆرانی دەگوت و کێکەکانی دەڕازاندەوە، شەکرلەمەکانی لەسەر یەک ڕیزدەکرد و کێک شیرینییەکانی گرمۆڵە دەکرد و دروستیدەکرد.

بە تۆنێکی زۆر بەرز گۆرانی دەچڕی و دەستێکی بەرزکردەوە و گوتی "ڤانێلام دەوێ". یەکێک لە کارمەندە گەنجەکان بۆی هێنا و ئەویش هەر بەرچاو زانی چەندی ڤانێلا دەویت و پێی داکرد و تێکی دا.

سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسیاری کارەکە بوو، شانازیشی بەوە دەکرد کە کرێکارەکانی دیکە بە جۆرێک فێردەکات کە ببنە پێشەنگ لەو بوارەدا. گوتیشی "بە یەکەوە کاردەکەین، نەک بە تەنیا. ئێمە هاوڕێی یەکترین، نەک بەڕێوەبەر و کارمەند، من خۆشم دەوێن".

چێشتخانەی شەناشیل لە دووکانێکی بچووکی دوو کارمەندییەوە دەستیپێکرد و ئێستا گەورەبووە و ٦ کارمەندی هەیە. دوای وەرگرتنی هاوکاری ماددی سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان (EDF) بەبڕی ٣٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی، شەش کارمەندی دیکەشیان خستە سەرکار.

ناوبراو گوتی "هەموو ئەو شتانەی کە لە دووکان دەیبینی بەهۆی ڕێکخراوی IOMەوە کڕدراون و زۆر سوپاسیان دەکەین. پێش ئەو هاوکارییە ماددیە، جگە لە فڕنیەکی بچووک، هیچ شتێکم نەبوو".

زەهرا عبدلکریم-ی ١٩ ساڵ سێ مانگ پێش ئێستا هاتە ئەو دووکانە وەکو یەکێک لەو کارمەندانەی کە دوای هاوکارییە ماددییەکە خرایە سەرکار.

زەهرا گوتی "لەبەرئەوەی زۆر پێویستم بە پارە بوو، هاتمە لای عەواتف. من لە هەموو خوشک و برایەکانم گەورەترم و دایک و بابیشم بێ کارن، تەنیا منم کە پاڵپشتی هەموو خانەوادەکەم دەکەم". دوای ئەوەی کە لەوێ دەستم بەکارکردن کرد، هەر زوو سەرسامی عەواتف بووم . "بەکارکردن لەگەڵ عەواتف زۆر دڵخۆشم و ئەو هاندەر و توانایە بۆ مان". لەوکاتەی زەهرا ئەو قسانەی دەکرد، عواتف هاتە ژوورەوە و باوەشێکی توندی بە زەهرا داکردوو گوتی "هەموو ئافرەتێک حەزدەکات لێرە کار بکات".

لەوکاتەی کە فستق و شەکراوەکە تێکەڵدەکرێت و کرامێلی لێ دروستدەکرێت لە نهۆمی سەرەوە، لەخوارەوەش تکەی مریشک و برنج ئامادە دەکرێت. ڕووەیە عبدلسلام سەری مەنجەڵەکانی هەڵدەداوە و خواردەکانی تێک وەردەدا.

پێش نۆ مانگ، دوای ئەوەی کە لە هاوسەرەکەی جیابۆوە، ڕووەیە لەم چێشتخانەیە دەستی بەکارکرد. لەوەکاتەوە کە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە خۆی بووەتە تاکە پاڵپشتی بۆ منداڵەکانی. بەم دواییانە ناسناوی وەستای یەکەمی دووکانەکەی لێنرا. ناوبراو گوتیشی "ئەوکارەی ئێرەم ژیانمی گۆڕی و وایکرد کە بتوانم ئاگاداری خانەوادەکەم بم کە ئەگەر وانەبووایە بەهیچ شیوەیەک نەمدەتوانی ئەو کارە بکەم".

ڕووەیە باسی ئەوەشیکرد کە واهەست دەکات کە لەوەتەی لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە زۆر گۆڕاوە و ئازادی وەرگرتووە. گوتیشی "ئێستا کەسایەتیم باشترە لە کاتی هاوسەرگیریم. ئەوکات هاوسەرەکەم کۆنتڕۆڵی هەموو شتێکی کردبوو، ئێستا شتەکان لە دەست خۆمە. هێزم هەیە و ناترسم و دڵخۆشترم".

سێ سأل پێش ئێستاش وادیان جەباری ٤١ ساڵ هاتە ئەو دووکانە و بەدوای کارێک دەدەگەڕا. بەهەمان شێوەی ڕوویە، ئەویش واهەست دەکات خۆی لەو کارە دا دۆزیووەتەوە.

وەدیان بەم کارە پاڵپشتی خانەوادە ٦ کەسیەکەی دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە هاوسەرەکەی بەدەست نەخۆشی مێشک و دەماغەوە دەیناڵاند کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەمئەندام ببوو و نەیتوانی چی دیکە کاربکات. ئەو نەخۆشیەی مێشکی هاوسەرەکەی ببووە هۆی گۆڕانی هەڵسوکەوت و کەسایەتیشی و زۆر توڕو و عەسەبی و توندوتیژ ببوو هەم لە بەرانبەر وەدیان و  هەم لە بەرانبەر کوڕەکانیشی. بۆیە وەدیان تەنیا لەکاردا هەستی بە ئارامی و ئاسوودەی دەکرد.

ناوبراو گوتیشی خاوەنی شیرینییەکە، عەواتف،"هەمیشە دەرگای کراوەیە کە بمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم یان پێویستم بە پارە بێت. لەوەتەی لێرە دەستم بەکارکردووە، ژیانم زۆر باشتربووە".

نوێترین چیرۆکەکان

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە