دوو ساڵ پێش ئێستا، بۆ یەکەمجار نوور ئەحمەد لە دەرگای ساڵۆنەکە هاتە ژوورەوە و کچەکانیشی هێواش هێواش لەدوای دەڕۆیشتن، ئەو کات ژیانی زۆر جیاواز بوو. لە ڕووکەشدا، نوور خانەوادەیەکی خنجیلانەی هەیە، هاوسەر و دووکچی جوان و چاوگەشی هەیە. بەڵام هەر لەگەڵ ناسینی ئەو ئافرەتە ڕووخۆشانەی کە کاری ئارایشتکردنی دەستونینۆک و پرچ بڕینیان بۆ دەکرد، نوور کەوتە باسکردنی دیووەکەی دیکەی ژیانی، ژیانی پشت دەرگا داخراوەکان، ژیانێک کە هاوسەرەکەی تیایدا ڕۆژ بەڕۆژە توندوتیژتر دەبوو.

نوور گوتی "ئێستا هەر تەنیا خۆمم"، باسی دواین توندوتیژی هاوسەرەکەی کرد کە هەوڵی کوشتنی داوە. ئیتر نوور زانی کە ژیانی خۆی و کچەکانی لە مەترسییەکی گەورە دایە و لە هاوسەرەکەی جیابۆوە.

شروق زیا، یەکێک لەخاوەنەکانی ساڵۆنەکە، هاتە ناوباسەکە و گوتی "کچەکانت لە هاوسەرەکەت گرنگترن. دەبێت ئافرەت تەنیا پشت بەخۆی ببەستێت، نەک بە هاوسەر و باب و برای".

لە کلتوورێک دا کە ئافرەت بەئاسانی پەراوێز دەخرێت، ساڵۆن ژینگەیەکی ئێجگار لەبار بۆ پاڵپشتیکردنی ئافرەت دەڕەخسێنێت کە تیایدا چەکەرە بکات و چرۆ بکات. ئەمەش ئەو بنەما و بناغەیە کە ئەو ساڵۆنەی لە ٢٠١٢ دا لەسەر بناتنراوە، ئەم ساڵۆنەش کاتێک دروست بوو کە شەهد مونیری ٢٩ ساڵان چووە لای شروق و پێشنیازی بۆ کرد. ئەو کات شەهد تەمەنی تەنیا ٢٠ ساڵ بوو و تازە منداڵێ ببوو، بەڵام باش دەیزانی بەو ئەزموونە ١٥ ساڵیەی شروق و ئەو ویست و توانای کە خۆی هەیتی، لەکاری ساڵۆنی سەرکەوتوو دەبن، بۆیە بەیەکەوە ساڵۆنی چرپەیان کردەوە.

شروق گوتی "لێرە قسەی هەموو دونیا دەخەمە ژێر پێم و حەزم لەچ بی ئەوە دەکەم"، لەماوەی کارکردنیدا لە بەغدا ڕووبەڕووی چەندان دەنگۆ و قسە و قسەڵۆکی نەشیاو بووەتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٧ دا، برایەکی شروق بەهۆی مووشکەبارانکردنەوە کوژرا و برایەکی دیکەشی لە لووتکەی شەڕی تائیفی لە دەستدا. لەماوەی ئەو هەموو ساڵە پڕ تراژیدی و مەرگەساتە، شروق هەر بەردەوام بووە لە کارکردن. گوتی "ژیان بەردەوامە، شەڕێک کۆتایی دێت و یەکێکی دی دستپێدەکات. سەرەڕای هەموو ئەو شەڕانە، بەردەوام ئافرەتان دەهاتنە ساڵۆنەکە و ئێمەش لەکارەکەمان بەردەوام بووین".

ئێستا مەلەک ئەحمەدی ١٦ ساڵ،کچی شروق، شارەزای بواری نینۆک چاککردن و دانانە. مەلەک یەکسەر زەردەخەنە کەوتە سەرلێوانی لەوکاتەی هاتە سەرباسی کارەکەی و گوتی زۆر هەست بە ئاسوودەی دەکات کە یارمەتی ئەو ئافرەتانە دەدات بۆ کاری نینۆک دێنە ساڵۆنەکە. پاشان گوتی" زۆر سوپاسی دایکم دەکەم کە ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخساندم".

شروق و شەهد ئەو ١٠,٠٠٠ هەزار دۆلارە هاوکارییە ماددیەی کە لە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF)ی وەریانگرتبوو، لە کڕینی ئامێری دەموچاو پاککردنەوە و لێزەری جوانکاری خەرجیانکرد و بۆ کارپێکردنیشیان کارمەندی ئافرەت تازەیان خستە سەرکار. شروق گوتی "دەبێت خۆت لەگەڵ ڕەوشە هەنووکەییەکان بگونجێنی و درێژە بە کارەکانت بدەی". سەرەڕای زیادکردنی ژمارەی ئەو ئافرەتانەی سەردانیان دەکردن، ساڵۆنەکە ببووە مایەی دڵخۆشیەکی زۆری خاوەنەکانیشی لەبەرئەوەی توانیبوویان دەرفەتی کار بۆ ئافرەتانی کۆمەڵگەکەیان بڕەخسێنن.

ناوبراو لە کۆتایشدا گوتی "شانازی بەوەوە دەکەین کە بتوانین دەرفەتی زیاتر بۆ ئافرەتانی دیکە بڕەخسێنین. هەروەها دەمەوێ ئەو کەسانەی کە فێریان دەکەین، زۆرباش فێربن و خولیا و ئارەزووەکانی خۆیان پێ بدۆزنەوە".

نوێترین چیرۆکەکان

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە