سەندوقی گەشە پێدانی پڕۆژەى ئافرەتان

نانەواخانەی کاڵێ - هەڵەبجە

تەختەکانی دەوروبەری کاڵێ حوسێن پڕبوو لە ئەنگوتکی هەویر، بەم دواییانە خاوەنی ئەو نانەواخانەیە بڕی ٧,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی هاوکاری ماددی لە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) وەرگرت. کاڵێ ئەو پارەی لە باشترکردنی کارەکەی سەرفکرد: بۆیە کردنەوەی دیوارەکان و دانانی بۆری غازی نوێ کە وایکرد کاری کرێکارەکان لە برژاندنی نانی هەورامی ئاسانتر بێت.

لەسەر تەختەی هەویرەکە، کاڵێ ئەنگوتکەکانی یەک بە یەک دەستەکانی هەڵگێڕ و وەرگێڕ و ئەو دەست ئەو دەست دەکرد تاوەکو پان دەبۆوە و دەبووە نان. لەپشتەوەی کاڵێش، نیان تەڕە پیازی بە نانە هەوارمییەکە دا دەکرد و دەیپێچاوە بۆ برژاندن. تاڤگە عوسمانیش نانەکەی پان دەکردەوە دەیخستە سەر مادەی فڕنی تا زیاتر پان بێتەوە. برژاندنی نانەکەش تەنیا چەند خولەکێکی دەوێت. نانە ئامادەکراوەکەی سەر مادەش دەخرێتە سەر سێری برژاندنەکە و نانەکە کرفە کرف دەکات و دەبرژێت، ئینجا یەکێک لە ئافرەتەکان نانەکە ئەودیو ئەودیو دەکات تا هەموو ببرژێت و ببێتە کولێرەیەکی تەواو و ئامادەبێت بۆ فرۆشتن.

لەوەتەی ٧ ساڵ پێش ئێستاوە کە کاڵێ ئەو نانەواخانەی دانا، ئافرەتەکانی ئەو نانەواخانەیە ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەک دا و ١٢ کاژێر لە ڕۆژێک دا کاردەکەن.

ئەوکات، هاوسەری کاڵێ پێشمەرگە بوو. سەرەتا نانەواخانەکە بچووک بوو، بەڵام قسە و باسی بەرزی کوالێتی نانەکە و گونجاوی نرخەکەی زۆر بەخێرای بڵاوبۆوە و خواست و داواکاری لەسەر زیادیکرد.

لەسەرەتا دا، ویستی کاڵێ لەدانانی ئەو نانەواخانەیە تەنیا ئەوەبوو کە هاوکاری هاوسەرەکەی بکات لەدەستکەوتنی داهاتی پێیویست، بەڵام دوای ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ ئەرکی هاوسەرەکی کاڵێ قورستربوو و دەبوو وەکو ئەندامێکی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاککردنەوەی حەشارەگەکانی داعش بچێتە جەلەولا/گوڵاڵە، ئیتر دیدی کاڵێ بۆ نانەواخانەکە گۆڕا. هاوسەرەکەی بەسەر لاشەی چەندان لە هاو پیشە و پێشمەرگەکانی دیکە دا تێپەڕێ کە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کۆژرابوون. هەرچەندە خۆی بەسەلامەتی لەو ئەرکە هاتەوە بەڵام توشی شۆک ببوو، کاڵێ گوتی هاوسەرەکەی نەیدەتوانی لەناوجێ هەڵستێتەوە، بۆیە کاڵێ خۆی بەتەنیا کاریدەکرد. هەر خۆی بووە تاکە سەرچاوەی پەیداکردنی بژێوی ژیانی خانەوادە پێنج کەسیەکەی، دوای چوار ساڵ و لە ٢٠١٨ دا هاوسەرەکەی گیانی سپارد.

بینایی نەوزاد-ی تەمەن ٢١ ساڵی کچی کاڵێ گوتی "کە زۆر بەهێزە و زۆر سوپاسگوزاری خوای گەورەیە و لە ژیان بێزا و ماندوو نییە".

لە ٧ ساڵی ڕابردوو دا بینانی هەر لەگەڵ دایکی لەو نانەواخانەیە کاریکردووە، ئێستا بینای سەرقاڵی خوێندنی کۆلێژی ئەندازیاریە لە زانکۆ. هەروەها برایەکەشی، بیناری ١٧ ساڵان، کاتێک قوتابخانەی نییە، یارمەتی دایکیان دەدا. کچە بچووکەی کالێ، بیارەی تەمەن ٩ ساڵ-یش هەموو بەیانیان بەر لەچوونە قوتابخانە، بەیەکەوە لەگەڵ کچە ٨ ساڵانەکەی نیان، لارا، دێنە نانەواخانەکە.

کچۆڵەکان دەستی یەکدەگرن و بە ڕێگا پێچاوپێچەکان دا دێنەخوارێ و هەموو جارێ بیارە لە نانەواخانەکە دەوەسێت تا باوەش بەدایکی دا بکات و ماچێکی بکات.

هەڵەبجە دیمەنی زۆر جوان و سەرەنج ڕاکێشی هەیە کە لە ناوچە وشکەکانی باشووری عێراق-ی جیادەکاتەوە. پەنجەرەی خانووە کانیش بەسەر ئەو ڕێگە و کۆڵانە تەنگانە دا دەڕوانن و کە خۆیان لە قەدپاڵی شاخەکان ناوە.

بەڵام لەژێر ئەو جوانیە ڕووکەشە دا، ئێستاشی لەگەڵ دابێت هەڵەبجە هەر لەقۆناغی ساڕێژبوونی زامەکانی چەکی کیمیایی ساڵی ١٩٨٨ ە، کە ٥٠٠٠ هاوڵاتی بێتاوان بونە قوربانی.

بەدەم نانکردنەوە، تاڤگە گوتی ئەو کات تەمەنی دەوروبەری ١٢ ساڵان بوو کە هەڵەبجە کیمیا بارانکرا. زۆر بە ئەستەم بیری دەکەوتەوە کە رێک ئەو ڕۆژە چی ڕوویدا، بەڵام باشی لە بیرە خانەوادەکەی خۆیان لە ژێرزەمینێک حەشاردابوو. لەگەڵ ئەوەی کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە دایک و بابی تووشی کەمبینی و کێشە و گرفتی دڵ بوون، کە هەردووکیان قوربانی بەرکەوتەی ئەو چەکە کیمیاییەن، کەچی هێشتان سوپاسی خوا دەکات کە هیچ کام لە ئەندامانی خانەوادەکەی لەدەست نەداوە.

کاڵێ و تاڤگە و نیان، نەک هەر تەنیا وەکو هاوپیشەیەک، بەڵکو وەکو یەک خانەوادە هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکدی دەکەن. خانووەکەی کاڵێ تەنیا یەک ژووری نووستنی هەیە بۆ خۆی بۆ هەرسێ منداڵەکەی، ئەو ژوورەی کە بەدیاری خراپتربوونی دۆخی تەندروستی بابیانەوە دانیشتبوون تا گیانی سپارد، بەڵام هەموو یادەوەری و خۆشیەکیان هەر لەو خانووە بچووکە دایە. پێش چەند ساڵێک کە هاوسەرەکی نیان وەکو ئەفسەری پۆلیس دوور لەو شوێنە لە ئەرک دا بوو، نیان خۆی و هەر سێ منداڵەکەشی دەچوونە ئەو ماڵە بچووکەی کاڵێ و هەر لەوێ دەخەوتن.  کاڵێ  گوتی "بەمن و نیان و هەر شەش منداڵەوە خانووەکە پڕ پڕ دەبوو و زۆر خۆشیش بوو. یەک دینارمان نەبوو خەرجی کەین لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆش بووین".

هەردووکیان کاڵێ و نیان خۆزگەی ئەو دەخوازن کە ئەو دەرفەتانەی کە بۆ ئەوان نەڕەخسا بۆ منداڵەکانیان بڕەخسێت. کوڕەگەورەکەی نیان، شکاری ١٩ ساڵ، گوتی "دیکم هەمیشە لەگەڵمە و لە پشتمە. ئەو لە پێناوی ئێمە کاردەکات و بۆ ئەوە هەوڵدەدات کە ئێمە ژیانمان باشتر بێت".

نوێترین چیرۆکەکان

فیدباکی خۆتمان بۆ بنێرە